حووسییەكان هێرشییان كردە سەر كەشتییەكی ئەمریكی

ناوەندی هەواڵەكان

میدیا عەرەبییەكان بڵاویان كردەوە، كەمێك پێش ئێستا حووسییەكانی یەمەن لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە هێرشییان كردە سەر كەشتییەك لە دەریای سوور، دەشڵێن، ئەو كەشتیە بە ئاراستەی فەڵەستین ڕۆشتووە.

میدیا عەرەبییەكان لە بارەی هێرشێكی نوێی حووسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییەك لە دەریای سوور زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە كەمێك پێش ئێستا حووسییەكانی یەمەن لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە هێرشییان كردە سەر كەشتییەكی ئەمریكی بەناوى مایسۆن لە دەریای سوور.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو كەشتیەکە بە ئاراستەی فەڵەستین ڕۆشتووە، تا ئێستاش زانیاری ورد لە بارەی ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكان لەبەردەستدا نییە.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە لە غەزە، حوسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ چەكدارەكانی حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە هەموو جێگایەك بەردەوام دەبن لە بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندی ئیسرائیل و هەموو ئەو كەشتیانەش دەكەنە ئامانج، كە لە دەریای سوورەوە بەرەو فەڵەستین بچێت.

هـ.ئ

Comments are closed.