ناوەندی هەواڵەکان
نوسینگەی یاسایی سەدە، سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکە لە ئیمراڵی کە ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لە بارەیانەوە نییە، جارێکی تر داواکارییان ئاڕاستەی سی پی تی کردەوە.
نوسینگەی یاسایی سەدە لە بارەی موەکیلەکەیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی جۆری ئێفی ئاسایشی بەرزی ئیمراڵی زیندانی کراوە و ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە، سەرلەنوێ داواکاریینامەیان ئاڕاستەی کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) کرد.
لە داواکارینامەکەدا لە بارەی ڕێبەر ئۆجالان و زیندانیانی دیکە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش وردەکاری و پەرەسەندنەکانی نێوان ١ـی شوبات و ٣٠ نیسانی ٢٠٢٤ خراونەتەڕوو.
لە داواکارینامەکەدا هاتووە، کە لە نێوان ١ـی شوبات و ٣٠ نیساندا ٢٥ جار پارێزەران و ١٢ جاریش بنەماڵەکان، بە گشتی ٣٧ داواکاریان بۆ ئەنجامدانی دیدار پێشکەشکردووە بەڵام سەرجەمیان بێ وەڵام هێڵدراونەتەوە، لە درێژەدا هاتووە، کە لەم قۆناغەدا هیچ نامەیەک بە پارێزەران نەدراوە، چارەنوسی ٤ نامەش کە بۆ ئیمراڵی نێردراون نازانرێت و لە پرسی پەیوەندی تەلەفونیشدا هیچ بەرەوپێشچوونێک نەهاتووەتە ئاراوە.
لە درێژەی داکارییەکەشدا هاتووە، کە داواکارییەکانی بنەماڵە و پارێزەرانیش لە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠١٨ـەوە تائێستا لانیکەم ٢٢ جار بە پاساوی “سزای دیسپلین” ڕێگرییان لێکراوە، هێشتا ماوەی “سزای دیسپلین”ـی ١٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ تەواو نەببوو، ئاشکرا بوو کە لە ٢٨ـی ئاداردا “سزایەکی دیسپلینی”ـی نوێی ٣ مانگە بڕاوەتەوە، پارێزەران ئەوەیان خستەڕوو کە پرۆسەی سەپاندنی ئەو سزایە لە پارێزەران شاردراوەتەوە و لە ١٢ـی نیساندا بە شێوەیەکی نایاسایی یەکلاکراوەتەوە، لە داواکارییەکەدا باس لەوەشکراوە کە مافی بەرگریی داواکار لەمپەری بۆ سازکراوە.
باس لەوەشکراوە، کە وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی ئیمراڵییە لە ٢٨ـی نیساندا ماوەی سزا ٣٠ ساڵیەکەی تەواو بووە، بەڵام لیژنەی چاودێری و کارگێری زیندان ماوەی ساڵێک ئازادکردنەکەی دواخستووە، پارێزەران باسیان لەوەکرد کە لەبارەی ئەم بریارەشەوە زانیارییان پێنەدراوە.
لە بەشی پەیوەست بە ئازادکردنی ئاکتاشدا مافی “ئازادکردنی مەرجدار لە ژێر چاودێری دادوەری” بەبیرهێنراوەتەوە و ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو مافە کەسانێک “کە سێ جار سزای دیسپلینی ژووری تاکەکەسیان بۆ بڕاوەتەوە” لە خۆدەگرێت، لە بەشی ئاگادارکردنەوەشدا هاتووە، “جگە لەوە، بە گوێرەی یاساکان ئەستەمە کە سزایەکی توندکراو یاخود سزایەک لە دژی ئاکتاش بە سەر ئاکتاشدا بسەپێندرێت.
هەروەها باس لەوەشکراوە، لەبەر ئەوەی بەڕێز ئاکتاش تائێستا هیچ سزایەکی ژوری تاکەکەسی نەدراوە، دەبوایە لە ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٤دا ئازاد بکرایە، لە دژی یاسایەک لە بەرژەوەندی ئەو، یاسایەک لە دژی ئەو کاری پێکراوە، بریاری لیژنەی کارگێڕی و چاودێری سەبارەت بە بەڕێز ئاکتاش نایاساییە، لەبەر ئەوەی ئەو بڕگەیەی کە بۆ ئازادکردنی مەرجدار دەسەڵات بە لیژنەی کارگێڕی و چاودێری دراوە لەماوەکانی رابردوودا بوونی نەبوو، لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ بە یاسای ژمارە ٧٢٤٢ دانرا و مادەیەکی نوێ و قورسە، لیژنەی پەیوەندیدار بە ئازادکردنی مەرجدار لە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ بە ناوەندەکانی چاودێری و دابەشکردن و پەیڕەوی پەیوەست بە هەڵسەنگاندنی سزادراوان پێکهێنرا، هەربۆیەش دەبوایە هەڵسەنگاندنی دۆخی باش و ئازادکردنی مەرجدار، بە گوێرەی یاسای جێبەجێکردنی سزا کە لەو کاتەی تاوان ئەنجامدراوە کاری پێبکرایە، کاتێک دۆخێکی لەو جۆرە لەئارادابوو، لە ساڵی ٢٠٢٠ هەموارکرایەوە و بە شێوەیەکی نایاسایی بڕگەکانی لیژنەی کارگێری و چاودێری فراوانکران و لەو چوارچێوەدا کاتی ئازادکردنی بەڕێز ئاکتاش بۆ ساڵێک دواخرا، ئەو بڕیار و دۆخە نایاساییە.
لە داوکارییەکەدا هاتووە، لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرەزەکەی شوباتی ٢٠٢٣دا کە ناوەندەکەی لە مەرەش بوو، وە لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرەزەکەی ساڵی دواتردا پارێزەر و بنەماڵەکان بە بەردەوامی داواکاری چاوپێکەوتنیان کردووە، پارێزەران وتییان لە هەواڵدان بێوەڵام ماوەتەوە و ئەمەش لە نێو پارێزەران و بنەماڵەکاندا پەیوەست بە ئیمراڵی، ڕێگەیی بۆ نیگەرانیبوون کردووەتەوە.
لە بەردەوامیدا ئەوەش وترا مانگرتن لە خواردنی نۆرەی لە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە زیندانەکاندا دەستپێکرا، لە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٤ـەوە بە چالاکی “بایکۆتکردنی چاوپێکەوتن لەسەر تەلەفوون، چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو و ڕۆشتنە دادگاکان” بەردەوامە، ئەوە دەستنیشانکرا ڕەنگە لە دۆخێکی وادا دەرنجامی نەرێنی بەدوای خۆیدا بهێنیت، پارێزەران ئاماژەیان بەوەدا بۆ ئەوەی لە دەرنجامی جدییەکانی لەو شێوەیە دورکەوینەوە، زۆرگرنگە پێشوەختە هەموو بەرپرسیارێتییەکانی ئێستامان جێبەجێکرێن.
هەروەها پارێزەران ڕاشیانگەیاند، کە ١٤ ڕێکخراوی ماف و یاسایی لە تورکیا سەبارەت بە عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی تری ئیمراڵی سەریان لە سی پی دی داوە، ئەوەش باسکراوە کە ٢٨ـی ئادارد بە هەمان مەبەست داواکاری پێشکەشکراوە.
هەرەوها ئاماژەش بەوەکراوە، شاندی سی پی تی کە لەمانگی شوباتدا هاتبووە تورکیا، نەچووەتە ئیمراڵی، لە داواکارییەکەدا بەم شێوەیە دەڵێت: لە سەرەتاوە هەتا ئێستا بارودۆخی زیندانی ئیمراڵی بە هیچ شێوەیەک باشبوونێک نەهاتۆتە ئاراوە، پەیوەندی داواکارییەکان بە تەواوی بە جیهانی دەرەوە دابڕێنراوە.
لە داواکارییەکان دەسنیشانکراوە، کە پێویستە سی پی تی لە دژی بارودۆخی ئاوارتەی ئیمراڵی دەست لە هەڵوێستی ڕێکارە ئاساییەکان بەردا و بۆ بۆ کۆتایهێنان بە مامەڵەی خراپ و “ناپەیوەندیدار” ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر.
داواکاری
پارێزەران ئەم داواکارییانەیان هەبوو:
*بۆئەوەی بەڕێز وەیسی ئاکتاش دەستبەجێ بەربدرێت، پێویستە لە هەوڵداندابین.
*با دەرنجام و تێبیینیە گشتییەکانی دواین سەردانی ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بۆ ئیمراڵی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە.
* بارودۆخی ئیمراڵی لە کۆتا سەردانی ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا تاکو ئیستا ڕوون نیە و هەتابێت قورستردەبێتەوە، پێویستە سەردانی ئیمراڵی بکرێت.
*با شەرت و مەرجەکانی ڕاگرتنی داواکارییەکان بە گوێرەی ڕوومەتی مرۆڤایەتی ئامادەبکرێن، پێویستە تەواوی مافەکانیان بە پەیوەندییەکانیان بەدەرەوە جێبەجێبکرێن.
*بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە، مامەڵەی نامرۆڤانە و خراپ و نەهێشتنی دۆخی بێ پەوەندیگرتن، ڕێ و شوێنی پێویست بگیرێتەبەر و داخوازین ڕێکارەکان لە خاڵی ١٠/٢هەمینی پەیمانەکەدا دەسنیشانکراوە، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ب. ق
Comments are closed.