پەکەکە: حەقی قەرار ڕەمزی هێزی نەدۆڕاو و باوەڕبوون بە سەرکەوتنە

ناوەندی هەواڵەکان

٤٧ ساڵ لەمەو پێش حەقی قەرار شەهید کرا و لەوبارەیەوە پەکەکە دەڵێت: ڕێبەر ئاپۆ سوپای شەهیدانی دروست کرد کە ڕەمزی هێزی نەدۆڕاو و باوەڕبوون بە سەرکەوتنە، دەشڵێن، شەهیدانمان لە هەموو شوێنێک بەردەوام، سەرەکی ترین یەکگرتوویی و سەرچاوەی هێزمانن.

ئەمڕۆ پەکەکە بەبۆنەى شەهیدبوونى حەقی قەرار و رۆژی شەهیدان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

” حەقی قەرار ڕەمزی هێزی نەدۆڕاو و باوەڕبوون بە سەرکەوتنە”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کەسایەتی حەقی قەرار کە لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ لە دیلۆک شەهید کرا، بە ڕێز و حورمەت و منەتبارییەوە سەرجەم شەهیدانی ئازادیی یاد کرانەوە، ڕێبەری شۆڕشگێڕی گەورە، یەکەم شەهیدی گەورەی دەستپێکمان، حەقی قەرار، کە ڕێبەر ئاپۆ وتبووی، ‘وەک ڕۆحی شاراوەی منە’، لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧لە دیلۆک لە پیلانێکدا شەهید دەکرێت.

وتیشی: ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد لە ٤٧ ساڵەی شەهیدبوونیدا، لە ٤٨ەمین ڕۆژی شەهیدان و مانگی شەهیدانین، لە ماوەی ئەو ٤٧ ساڵە تێکۆشان بەردەوامە، ڕێبەر ئاپۆ سوپای شەهیدانی دروست کرد کە ڕەمزی هێزی نەدۆڕاو و باوەڕبوون بە سەرکەوتنە، شەهیدانمان لە هەموو شوێنێک بەردەوام، سەرەکیترین یەکگرتوویی و سەرچاوەی هێزمانن.

پەکەکە ئاماژەى بەوەشکردوە، سەرەتا لە ٤٧ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی قەرار شۆڕشگێڕی گەورەی ئینتەرناسیۆنالیست، بە ڕێز، حورمەت و منەتبارییەوە یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانان دەکەینەوە و دەڵێت: بە ڕێز و حورمەتەوە سڵاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین کە لە بنیاتنانی پێشەنگایەتی شەهیداندا بانگەشەی مژدەی سەرکەوتن دەدات، لە ٤٨ ساڵەی شەهیداندا، لەسەر هێڵی ئاپۆیی و شەهیدە قارەمانەکانمان، کار و تێکۆشان بەهێزتر دەکەین، لە هەڵمەتی ئازادی جیهانی کە ئامانج لێی، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، سەردەکەوین، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازین کە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێکۆشان دەکەن.

” شەهیدانمان ڕاستی هێڵی ئاپۆیی و دڵنیایی سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن”

لەبەشێکی دیکەى ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکەدا ئەوە هاتووە: زۆر ئاشکرایە کە کاروانی شەهیدان بە هەڤاڵمان حەقی قەراروە دەستی پێکرد و ڕێپێوانی مێژوویی ئازادیی بە ڕابەرایەتی شەهیدان، لە ناو حەماسەتێکی مەزنەوە، بە ئومێد و ئیرادەیەکی فەراوانتر لە جاران دەچێتە ٤٨ـەمین ساڵیەوە، لەم تێکۆشانە مێژووییەدا لە پێناو هەبوون و ئازادییدا، شەهیدە قارەمانەکانمان هەمیشە ڕێگامان ڕووناک دەکەنەوە، شەهیدانمان ئەوانەن کە بە باشترین شێوە لە ڕاستی فکر و فەلسەفەی ڕێبەرایەتی تێگەیشتبوون و بە سەرکەوتووترین شێوە جێبەجێیان کرد، شەهیدانمان ڕاستی هێڵی ئاپۆیی و دڵنیایی سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن.

 هەروەها پەکەکە وتیشی: شەهیدانمان بەردەوام شێوازی ژیانی ڕاستەقینەمان پیشان دەدەن. بزووتنەوە و گەل کە بە دروستی لە شەهیدەکانیان تێدەگەن و خاوەندارییان لێبکات، بەردەوام دەزانن بە چ شێوەیەک شوێن پێی شەهیدان بکەون و بە دڵنیاییەوە سەردەکەون. ئەمەش بە ئاشکرا دەبینرێت.

هاوکات پەکەکە بانگەواز دەکات و ڕایگەیاند: لەسەر ئەم بنەمایە لە ڕۆژ و مانگی نوێی شەهیدداین، بەم بۆنەوە داوا لە سەرجەم شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزان، هەموو گەل و دۆستەکانمان، بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان دەکەین، لە راستی ڕێبازی شەهیدان تێبگەن و خاوەندارییان لێبکەن، بە بەردەوامی  لەسەر هێڵی شەهیدان خۆیان پەروەردە و بەڕێکخستن بکەن، لە پێناو یەکڕیزی و پێشکەوتنی ئازادیی خۆیان تێکۆشان بە هێزتر بکەن، هەڵمەتی’ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد’ بەسەرکەوتن بگەیەنن و بەم شێوەیە بیرەوەری و ئامانجەکانی شەهیدە قارەمانەکانمان بە زیندوویی ڕابگرن.

” لە دژی هاوکاری و خیانەت تێکۆشان بەردەوامە”

هەر لەسەر ئەو پرسە ئەوەى خستەڕوو، لە دڵەوە باوەڕ دەکەین کە لەسەر هێڵی مێژوویی بەرخۆدانی هەڤاڵانمان بە یادی شەهیدی ١٩ی ئایار، خەلیل چاوگون و لەسەر ڕێبازی بەرخۆدانی گەورەی شەهیدانی زیندان لە ١٧ی ئایار، فەرهاد کورتای، مەحموود زەنگین، ئەشرەف ئانیک و نەجمێ ئۆنەر کە بۆمان ماوەتەوە، بە هەموو شێوەیەک سەردەکەوین.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردەوە، بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا لە کوردستان لە دژی عەقڵیەت و سیستەمی ئاژاوەگێڕی مرۆڤکوژ تێکۆشان بەڕێوە دەچێت، لە دژی هاوکاری و خیانەت تێکۆشان بەردەوامە، ئەم ڕاستییە دوێنێ چۆن بوو، ئەمڕۆش هەر وەک خۆیەتی، ئەوانەی لە ١٦ی ئایاری ١٩٧٧کۆمەڵکوژی هەولێریان ئەنجامدا، ئەمڕۆ، بۆ کۆمەڵکوژی گەلی کورد و داگیرکردنی کوردستان ئاسانکاری بۆ سوپای داگیرکەری تورک دەکەن.

پەکەکە جەختیکردەوە، هەر جۆرە هاوکاری و خیانەتێک دژی گەلەکەمان شەرمەزار دەکەین و لە کەسایەتی هێلین، ساڵح و ئۆزان سەرجەم شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەولێر بە ڕێز و منەتبارییەوە یاد دەکەینەوە، هەروەها لە کەسایەتی محەمەد قەرەسونگور، هۆزان مزگین، شیرین عەلەمهولی، ئازاد سیستەر، قاسم ئەنگین، ئەرداڵ، ئاندۆک و ئێریش هەموو شەهیدانی مانگی گوڵانمان بەڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە، ئێمە لەو باوەڕەداین گەلەکەمان هەموو ڕۆژێکی مانگی ئایار دەکاتە ڕۆژی یادی شەهیدان و لە سەر ڕێبازی شەهیدان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

مانگی شەهیدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی تورکیا

لە ڕاگەیەندراوەکەى پەکەکەدا باس لەوە کراوە، مانگی ئایاری دەبێتە مانگی شەهیدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی تورکیا هەروەها ساڵیادی ٥٢ ساڵەی شەهیدبوونی دەنیز و هاوڕێکانی بوو کە لە ٦ی ئایاری ١٩٧٢ لە سێدارە دران، هەروەها ئەمڕۆ ٥١ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئیبراهیم کایپاکایایە، بەم بۆنەیەوە لە کەسایەتیی ڕێبەرانی شۆڕشگێر دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسڵان و حوسێن ئینان، ئیبراهیم کایپاکایا، سینان جەمگیل، ئۆرهان یڵمازکایا و ئوڵاش بایراکتارۆغڵو، بە ڕێز و حورمەت و منەتبارییەوە هەموو شەهیدانی شۆڕشگێڕی تورکیا بەبیر دەهێنینەوە.

دەشڵێت: شەهیدان بەردەوام ڕێگای ئێمەیان ڕۆشن کردەوە و هێزیان پێبەخشین، ئەوان بوونە هێڵی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە و باوەڕمان بە سەرکەوتن، ئێستاش لە ژێر ئاڵای هەبەدەهە درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن و خەباتی ئێمە بۆ شۆڕشی یەکگرتووی گەلان بەرەوپێش دەبات، کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دێنێ و دەرفەت بۆ شۆڕشی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕەخسێنێ، (پەکەکە وایگوت).

“سەرجەم دەوڵەتانی نێو نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی ئیمرالی ڕێککەوتوون”

سەبارەت بە فشار و گۆشەگیری سەر ئیمرالی پەکەکە بەمجۆرە باسی کردوە، کە گەورەترین گوشار لە سەر ئیمرالی هەیە و لە ئیمرالی زۆرترین حەیلەی بێ ئەخلاقی دەکرێت، لەسەر بنەمای هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک و ناتۆ، سەرجەم دەوڵەتانی نێو نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی ئیمرالی ڕێککەوتوون و ماوەی ٢٦ ساڵە لەسەر بنەمای ئەم سیستەمە هەوڵی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی گەلی کورد دەدەن، هەروەها بە سزای دیسپلین، ڕێگە نادرێت ڕێبەر ئاپۆ لە پاش ٢٥ساڵ جارێکی دیکە دادگایی بکرێتەوە و ئازادیی جەستەیی بەدی بێت.

 تەنانەت لەم سەردەمەدا هەوڵ دەدەن فێلێکی لەو شێوە بکەن. ڕێگری لە کۆبوونەوەی پارێزەران دەکەن و بەم شێوەیە ڕێگری لە تێکۆشانی یاسایی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، ڕێگە نادەن هیچ قسەیەکی لە ئیمرالی بێتە دەرەوە، ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆ وەرنەگیراوە، هیچ زانیاریەک لەبارەی بارودۆخی بەڕێزییەوە نازانرێت، بۆیە سەیر کردن و بێدەنگی لەبەرامبەر ئەم دۆخە بە مانای هاوکاری تاوانەکەیە، ئیتر سەردەمی قسەکردن و نەرمی نواندن تەواو بوون، ئەمڕۆ ڕۆژی تێکۆشانە، کاتی ئەوە هاتووە بە بەرخۆدان هەنگاو بنێن، ئەوەی پێویستە بکرێت دەبێت ئەمڕۆ بکرێت، چونکە ڕەنگە سبەی زۆر درەنگ بێت.

“لە دژی فێڵ و گوشارەکان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو بوارێکدا تێکۆشان بەرز بکەنەوە”

هەروەها پەکەکە ئەوەشی ڕاگەیاند: ئێمە وەک پەکەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین و هەرچی پێویست بێت بۆ تێپەڕاندنی دەیکەین، سەرەتا داوا لە ژنان و گەنجان وهەموو گەلەکەمان و دۆستانمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستا بکەنەوە و لە دژی فێڵ و گوشارەکان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو بوارێکدا تێکۆشان بەرز بکەنەوە.

لە کۆتاییدا پەکەکە وتی: ئێمە بیرکردنەو، قسەکردن، نووسین و ژیان کردن بە زمانی کوردی زۆر بەنرخ دەبینین، هەروەها بەهایەکی زۆر بە بەرهەمەکانی گەشەپێدانی زمانی کوردی دەدەین و پێشوازی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لەسەر ئەم بنەمایە بێوچان ماندوویەتی دەکێشن، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئیمرالی و گەریلا یەکبگرن و بۆ پتەوتر کردنی زمانی کوردی تێکۆشان بەرز بکەنەوە.

هـ.ح

Comments are closed.