سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاکیا درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

 

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ لە هەوڵێکی تیرۆرکردندا، سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیان لەلایەن چەکدارێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە سەختی بریندار كرا.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی (ڕۆیتەرز) بڵاوی كردەوە، كەمێك لەمەوبەر دەستڕێژی گولـلە لە ڕۆبێرت فیكۆ، سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیا لە پایتەختی وڵاتەكەی تەقەی لێكراوە و بەسەختی بریندار بووە.

ئاشكراشی كردووە، فیكۆ لەو كاتەدا تەقەی لێكراوە، كە لە كۆبوونەوەی حكومەت تەواو بووە و باڵەخانەی حكومەتی بەجێهێشتووە و لە ناوچەی هاندلۆڤا ڕووداوەكە ڕوویداوە.

هەر بەپێی هەواڵەكە، لە ئێستادا سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیا ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و چەند كەسێكیش بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە دەستگیر كراون.

Comments are closed.