کۆنگرەی گەل جەژنی زمانی کوردیی لە هەموو کوردێک پیرۆز دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، زمانی کورد بە بەرخودانی کوردی ئازاد، بە تێکۆشانی دایکانی کورد، منداڵانی کورد، خوێندکارانی کورد بە گشتیی بە خاوەنداری گەلی کورد بە شێوەیەکی ئازاد بە زیندوویی ماوەتەوە”.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە ڕاگەیاندراوێک، ١٥ـی ئایار جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆنگرەی گەل بەمجۆرەیە:

” لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “جەژنی زمانی کوردی لە سەرەتاوە لە ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانەرانی ئازادیی و گەلی کورد پیرۆز بێت”.

“دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی هەبوونی گەلی کورد لەناو ببات، تەواوی تواناکانی خستووتەگەڕ، بەڵام ئەنجامی بەدەست نەهێناوە، سیاسەتی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، بە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشەرانی ئازادیی و بە بەرخودانی گەلی کورد تێکشێندرا.”

“زمانی کورد بە بەرخودانی کوردی ئازاد، بە تێکۆشانی دایکانی کورد، منداڵانی کورد، خوێندکارانی کورد بە گشتیی بە خاوەنداری گەلی کورد بە شێوەیەکی ئازاد بە زیندوویی ماوەتەوە”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە گرنگی پەروەردە بە زمانی کوردی کراوە و ئەوە خراوەتەڕوو، “ئێمە بە دڵ و بە گیان سڵاو لە خەباتی پەروەردە بە زمانی دایکیی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، یەکێک لە سەرەکیترین ئەزموونەکانی شۆڕشی رۆژئاوا پەروەردەیە بە زمانی دایک، کە دەرئەنجامەکانی کاریگەری لەسەر هەموو پارچەکانی کوردستان دادەنێت.”

“گەلی کورد و هەموو ڕێکخراو و دامەزراوەکانی کوردستان، پێویستە بە شێوەیەکی گەرم خاوەنداری لە جەژنی زمانی کوردی بکەن، لەبەر ئەوەی زمان ناسنامەیە و هەبوونی گەلەکەمانە”.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان لە قۆناغی چارەسەریدایە، لەم قۆناغەدا گرنگترین ئەڵقە پەروەردە بە زمانی کوردییە، لەبەر ئەوەی بەرەوپێشچوونی زمان، لەگەڵ خۆیدا چارەسەریش دەسەپێنێت، لەو چوارچێوەدا پێویستە هەر کوردێک بەرپرسیارێتی خۆی بزانێت و خاوەنداری لە زمانی دایکی خۆی بکات.”

“لە کوردستان و دەرەوەی وڵات ڕۆڵێکی زۆر گەورە دەکەوێتە سەر شانی ڕێکخراو و دەزگاکانی کوردستانیی و بە تایبەتیش ڕاگەیاندنی کوردیی، پێویستە کە لە ڕاگەیاندندا لەسەر پەروەردەی زمانی کوردیی بەرنامەی زۆر دەوڵەمەند ئامادە بکرێت.”

“لە ٩ـی ئایاری ٢٠١٠ـدا بە هۆی ناسنامەی خۆیانەوە چوار کوردی پێشەنگی ئازادیی، ٤ مامۆستای کورد، مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، مامۆستا فەرهاد وەکیلی، مامۆستا عەلی حەیدەریان و شیرین عەلەمهولی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدران، داوا و وەسیەتی کۆتایی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر ئەوە بوو، کە ڕێگە بدرێت دڵی ئەو لە جەستەی منداڵێکی کورددا لێبدات.”

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “بۆ هەموومان ئەرکێکی پیرۆزە کە بە خەباتی پەروەردەی زمانی کوردی دڵی هەڤاڵ مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هەڤاڵانی ئەو و سەرجەم تێکۆشەرانی ئازادیی، لە دڵی منداڵانی کوردستاندا بۆ هەتا هەتایە بە زیندوویی ڕابگرین، لەبەر ئەوە ئێمەش دەڵێین پەروەردەی زمانی کوردی سەرەکیترین خەباتی پیرۆزی ئێمەیە، بەم جۆرە دەتوانین کە وەڵامی شەهیدانمان بدەینەوە.”

“لە سەر ئەو بنەمایە ئێمە جارێکی دیکە ‘جەژنی زمانی کوردیی’ لە ناخی دڵمانەوە لە گەلی کورد پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ خەبات و چالاکییەکانی بواری زمانی دایکیی دەخوازین”.

ب.گ

Comments are closed.