ڕۆژەڤ

-ئەمڕۆ ساڵیادى کۆمەڵکوژى هەولێرە

-کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە پەیمانگای برایت، لە سلێمانی، بە ئامانجی ساغکردنەوەی هەموو ئەو بەڵگانەی لەسەر ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراونەوە، پەیمانگەی بڕایت بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، سیمپۆزێۆمێکی گرنگ ڕێکدەخەن، لە ژێر ناونیشانی (شوێنەوار و شانەدەر، وەک شوناسی کوردستان)، تیایدا کۆمەڵێک مێژووناس و شوێنەوارناسی پسپۆڕ و دیار، ژمارەیەک بەڵگەی گرنگ لەسەی ئەشکەوتی شانەدەر و مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە کوردستان دەخەنەڕوو.

-کاتژمێر ١٠ـی بەیانی، بەهاوكاری ڕاگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی و بەهاوبەشی هۆبەی كاروچالاكییەكانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی،گرووپی فێرخوازانی كارا بۆ ساڵی دووەم هەڵدەستێت بە جێبەجێ كردنی پڕۆژەی(باببینە هاوڕێی پەرتووک) و ١٥٠٠پەرتووک، بە خوێندكاران دەبەخشێت.

-قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

-ئێشکگری دادپەروەریی، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

Comments are closed.