ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بارینى کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بارینى کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٨ پلە دەبێت.
ئـ.م
Comments are closed.