بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨١ ملیۆن و ١٣٤ هەزار و ٢٢١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٩ ملیۆن ٩٤ هەزار و ٢٢١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨١ ملیۆن و ١٣٤ هەزار و ٢٢١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٩ ملیۆن و ٩٤ هەزار و ٢٢١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٩٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

Comments are closed.