لە سلێمانی هەزار و ٥٠٠ پەرتووک بەخشرایە خوێندکاران

سلێمانی

بۆ ساڵی سێیەم و بە ناونیشانى “با ببینە هاوڕێی کتیب” گرووپی فێرخوازانی کارا، لە پێشانگایەکدا هەزار و ٥٠٠ پەرتووکیان لە بوارە جیاوازەکان بەخشی بە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، ئەم پێشانگایە وەک نەریتێک بۆ ڕۆشنبیرکردنی خوێندکاران ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ، لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، گرووپی فێرخوازانی کارا، پێشانگایەکی پەرتووکیان کردەوە بە ناونیشانی “بابینە هاوڕێی کتێب”.

لە پێشانگاکەدا، هەزار و ٥٠٠ پەرتووکی لە بوارەکانی (سیاسیی، مێژوویی، ئاینی، ئابووری و چەند بوارێکی دیکە) بەسەر خوێندکارانی پەیمانگاکەدا دابەشکرا.

هێمن ئیبراهیم
هێمن ئیبراهیم

لە بارەی پێشانگاکەوە، هێمن ئیبراهیم، یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگاکە وتی: ماوەی سێ ساڵە ئەم پێشانگایە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکرێتەوە، کە تێیدا کۆمەڵێک خوێندکار دەستدەکەن بە کۆکردنەوەی پەرتووک لە دەزگا ڕۆشبیرییەکان و نووسەران و کەسایەتییەکان، کە لە پێشانگایەکی لەم جۆرە دەبەخشرێتە خوێندکاران.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە ئەنجامدانى ئەم چالاکیە ڕۆشنبیرکردنی تاکەکانی نیو کۆمەڵگەیە تا خوێندنەوە بکەنە نەریتێک و خوێنەر لەسەر خوێندنەوەی پەرتووک ڕابهێنین، هەروەها ساڵانی داهاتووش ئەم پێشانگایە بەردەوامی دەبێت.

ب. جـ

Comments are closed.