جارێکی دیکە پارێزەران داوای ئەنجامدانی دیداری ڕێبەر ئۆجالانیان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی نزیکەی ٣٨ مانگە ناتوانرێت ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە وەربگیرێت، داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ سوزان ئاکیپا، ئیبراهیم بیلمەز، ئەمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی له‌ پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمرالی-یان كرد.

ماوەی نزیکەی ٣٨ مانگە، دەوڵەتی تورک ڕێگە بە پارێزەر و خانەوادەکەی نادات دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامبدەن و هیچ زانیارییەک لەبارەی تەندروستییەوە نازاندرێت.

دەوڵەتی تورک بە ناوی سزای دیسپلین ڕێگریی دەکات لە ئەنجامدانی دیدار.

بەپێی دوایین ڕاپۆرت کە لە ١٧ـی کانونی دووەم لەلایەن فەرمانگەی یاسای سەدە بڵاوکراوەتەوە:

– لە ٢٧ـی تەمموزی ٢٠١١ـوە لە نێوان مانگی ئایار تا ئابی ٢٠١٩، تەنها پێنج جار دیداری لەگەڵ پارێزەران ئەنجامدراوە؛ دوایین کۆبوونەوە لە ٧ـی ئابی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە.

– لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تەنها پێنج دیدار لەگەڵ خێزانەکەی ئەنجامدراوە.

– لە ٣ـی ئاداری ٢٠١٠ چاوپێکەوتن لەگەڵ براکەی بەڕێوەچوو.

– لە یەکەم ڕۆژەوە تەنها ٢ جار (٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٠ و ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢١) پەیوەندی تەلەفۆنی هەبووە.

– پەیوەندی تەلەفۆنی ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢١ لە ماوەیەکی زۆر کورتدا و لە نیوەدا بڕدرا و لەو ڕۆژەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە.

ب. جـ

Comments are closed.