نەینەوا
ئەمڕۆ سەدان شۆفێری بارهەڵگر لە ناوچە جیاجیاکانی شاری نەینەوا دژى سەپاندنی باج و سەرانەی زیادە بەسەریاندا و هێشتنەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە بازگە ئەمنییەکان گردبونەوە و ڕێگاى سەرەکى نێوان هەولێر نەینەوایان داخست، وەک خۆشیان دەڵێن، خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ سەدان شۆفێری بارهەڵگر لە ناوچە جیاجیاکانی شاری نەینەوا دژى سەپاندنی باج و سەرانەی زیادە بەسەریاندا و هێشتنەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە بازگە ئەمنییەکان گردبونەوە و ڕێگاى سەرەکى نێوان هەولێر نەینەوایان داخست.
لەوبارەوە ئەسعەد هادی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکان بە ئاژانسەکەمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هاتینە سەرشەقام بۆ ئەوەی داوای ئاسانکاری بکەین لەناو بازگەکان بۆ زووتر تێپەڕاندنی بارهەڵگرەکان و ڕانەگرتنیان بۆ ماوەیەکی زۆر، هەروەها لابردنی هەندێک خاڵی گومرگی لەبەر ئەوەی باجی زیادەیان بەسەردا دەسەپێنن.
وتیشى، بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان تا ئەو کاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت.
بەشێکى دیکە لە خۆپیشاندەران دەڵێن، ئێمەی شۆفێری بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی ناوخۆیی تووشی زیانی ماددی دەبینەوە بەهۆی بازگەکانەوە، بە پێچەوانەی ئەو بارهەڵگرانەی بەرهەمی ناوخۆ دەبەنە دەرەوە، ئەوان کاروبارەکانیان بە ئاسانی و بێ زیان بەڕێوەدەچێت و تووشی هیچ هەراسانکردنێک نابن لە بازگەکاندا زۆر بەباشی مامەڵەیان بەرامبەر دەکرێت.
ڕ.ش
Comments are closed.