کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

ناوەندی هەواڵەکان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە چەند کۆڵبەرێکی کورد کرد و بەهۆیەوە گەنجێک کوژرا، دەشڵێن، ئەو گەنجە خەڵکی شاری سەقزە و ناوی واحید قادرپوورە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە هەواڵێکی بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە چەند کۆڵبەرێکی کورد کرد و بەهۆیەوە گەنجێک کوژرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەنجە خەڵکی شاری سەقزە و ناوی واحید قادرپوورە.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ  حەوت  کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بانە و سەقز بە دەستڕێژی گولەى هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

ڕ.ش

Comments are closed.