لە باکووری کوردستان و پاریس ٣٥ کەس دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵەکان

لە هەریەک لە ناوچەکانی جزیر و هەزەخی باکووری کوردستان لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورک و هەروەها، لە پاریسی فەرەنسا، لانیکەم ٣٥ کورد دەستگیرکران.

لە دوێنێ و ئەمرۆدا، زیاد لە ٣٥ کەس لە باکووری کوردستان و پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەستگیرکراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان لە ناوچەکانی جزیر و هەزەخی سەربە شرناخی باکووری کوردستان، بە هۆیەوە دەرگای ماڵەکان شکێندران و کەلوپەلەکانی ناوی تێکدران، هەروەها ٢٥ کەس دەستگیرکران.

تا ئێستا هۆکاری ئەو هەڵکوتانە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە نەزانراون، بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەی دەستگیرکراوان زیاتریش بن.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی زانیارییە بەدەستگەشتووەکان، بەرەبەیانی دوێنێ پۆلیسی فەڕەنسا هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەند هاوڵاتییەکی کورد لە پاریسی پایتەخت و ١٠ کوردیان دەستگیر کرد.

زانراوە ئەو ئاڵۆزییانەی لە نێوان کوردان و پۆلیسدا لە کۆتایی مانگی ئاداردا لە کاتی سنوورداشکردنەوەی پەنابەرێکی کورد لە فەرەنسا، لە فرۆکاخەنەی “ڕۆیسی-چارلیس-دە-گاوللی” ڕوویدا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کوردانەیە.

هەروەها باس لەوەشکراوە، نزیکەی ٥٠ پۆلیس بەشدارییان لە ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کردووە.

ب. جـ

Comments are closed.