ڕەعد ڕەفعە: دواخستنى هەڵبژاردن لە شەش مانگ زیاتر ناخایەنێت

هەولێر

زۆرینەی لایەنە ساسییەکانه هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادی خۆیدا، بەڵام پەدەکە هەموو هەوڵێکیدا تا هەڵبژاردنی دواخست، مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت: ئەگەری دواخستن هەیە،بەڵام لە شەش مانگ زیاتر دواخستنی هەڵبژاردن درێژە ناخایەنێت.

بڕیار وابوو ١٠ی حوزیرانی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام پەدەکە بەهۆی ئەوەی دەزانێت هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی ئەو نییە و چیتر بە زۆرینەیەکی ساختە نابێتەوە بە هێزی یەکەم، لەدەرگای نەیار و دوژمنانی کوردیدا تا هەڵبژاردن نەکرێت.

 لەم بارەیەوە ڕەعد ڕەفعە، مامۆستای زانکۆ و  سەرۆکی بۆردی ستاندەر بۆ ڕۆژنیوز تیشکدەخاتە سەر هۆکارەکانى دواخستنى هەڵبژاردن و مەترسییەکانى سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان.

لە شەش مانگی زیاتر بەئەنجامنەدانى هەڵبژاردن درێژە ناخایەنێت

 د. ڕەعد ڕەفعە وتی: هیچ شتێک و لایەنێک ناتوانێت ڕێگری بکات لەبەردەم بەڕێوە نەچوونی  هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەم ساڵدا، چونکە دادگای فیدڕالی عیراق و کۆمێسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبن، بۆیە ئەگەری دواخستن هەیە،بەڵام لە شەش مانگی زیاتر بەئەنجامنەدانى هەڵبژاردن درێژە ناخایەنێت.

وتیشی: بەهۆی نەبوونی پەرلەمان، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە بۆشایەکی گەورەی یاسایی و دەستووری دایە، چونکە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت تەنها کار بەڕێکەرن، هیچ دەسەڵاتێکیان نییە و ناتوانن هیچ جۆرە بڕیارێك دەربکەن، بۆیە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن پڕۆسەی یاسایی و دیموکراسی نوێ دەبێتەوە لە هەرێم،تاوەکو  شەرعیەت بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی بۆردی ساتندەر باسی لەوەشکرد، مەترسییەکانی سەر قەواری هەرێمی کوردستان، تەنها هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە، چونکە مەینەتی و ستەمی زۆریان بەسەر گەلەکەیان هێناوە، بەپێی دەستووەر عیراق، دەسەڵاتدارانی حکومەتی عیراق ناتوانن پێشلی مافە بنەڕەتی و بنەما دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.

” پارتی ترسی زۆری لە بەشداریکردنی هەڵبژاردن هەیە دەزانێت دەنگەکانی خۆی ناهێنێتەوە”

د. ڕەعد رەفعەد وتی: پارتی ترسی زۆری هەیە لە بەشداریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چونکە پەدەکە دەزانێت ١١کورسی کۆتاکان لەدەستداوە، کە هەمیشە وەکو کورسییەکانی خۆی بینیوە، هەروەها بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە، پەدەکە دەزانێت ناتوانێت ژمارەی کورسییەکانی پێشووی پەرلەمان بەدەست بێنێت،کە پێشووتر هێنابووی، تاوەکو بەتەنها حکومەت پێکبێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پەدەکە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی لە کورسیەکانی دەستدەدات د، هەروەها ژمارەی دەنگەکانیشی روو لە کەمبوونەوە دەکات، بە جۆرێک چیتر ناتوانێت پەرلەمان لە بەرژەوندی خۆی بەکار بێنێت، هاوسەنگی نێوان لایەنەکان دورست دەبێت، هیچ ڵایەنێک ناتوانێت بەتنها حکومەت پێک بێنێت.

لەکۆتایدا وتیشی: هەردوو حزبی دەسەڵاتدار دەزانن خەڵکی کوردستان لێیان ناڕازین و ناتوانن دەنگی  خەڵک بەدەست بێنن، چونکە خەڵکی کوردستان زۆر نەهامەتیان بینوە لە دەست حکومڕانی دوو لایەنی لە هەرێمی کوردستان، بۆیە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوو هێزی دەسەڵات دەنگاکانیان ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات .

هـ.ح

Comments are closed.