مەعاز فەرحان
هەر وەختێ لە کورد بێ هیوا بووبێتم، هیوا و ورەم لە ئیرادەی کوردانی باکوور وەرگرتووە، هەر کاتێ هەستم کردبێ، ئەوەی هەمانە، گۆرانی و هونەرێکی بازاریی و هەڵکەوت زاهیرییە، رۆحم بە گۆرانی رۆژهەڵات و دڵم بە مۆسیقای باکوور، پاراو کردووە.
ئەو دوو پارچەیە کە لە قۆناغی ئاڵنگاریی و بەرەنگاریین، کوردییان بەپێوە هێشتوەتەوە، باکوور لە سیاسەت و بەرهەمهێنانی ئینسانی بە ئیرادە، رۆژهەڵاتیش بە پاراستنی فەرهەنگ.
ئێمە لە باشوور لە قۆناغی بوون و خۆسەلماندندا کەوتین، لە تاقیکردنەوەی حوکمڕانییدا نەمانتوانی وێنە نێگەتیڤەکەی سەر کورد بشکێنین، کە هەندێک پێیانوایە “کوردەکان بە کەڵکی حوکمڕانی نایەن”.
لە باکوور قۆناغی بەرگریی و ئاڵنگاریی، سەلاحەدین دەمیرتاش و ئەحمەد تورکت هەیە، لە باشووری ئازادکراودا، هاوڕێکانی نەوشیروان مستەفات هەیە، کە ٥٠٠ هەزار دەنگ و هیوای گەلێکیان بۆ گۆڕانکاریی، لە پێناو گیرفان و پۆستدا فرۆشت، خیانەتێکی مێژوویشیان لە رێبەرەکەیان کرد.
ئەم حزب و سیاسیانەی باشوور لە باکوور بونایە، بەرگەی شەش مانگی سیستەمی تورکیایان نەدەگرت و دەتوانەوە، بەڵام ئەوانەی باکوور، چونکە فیکریان هەیە و خاوەن دۆزن، کوشتن و سیاسەتی توانەوە نەیتوانیوە ئیرادەیان بشکێنێت، تەنانەت لە زیندانەکاندا ئازادتر و ئازاتر ئەبن.
دەردە دڵێک، بەبۆنەی حوکمی فاشییانەی، تورکە مەغۆلەکان دەرهەق بە خەباتگێڕ و تێکۆشەرانی باکوور.
ئ.م
ئەم وتارە ڕاوبۆچوونى تایبەتى نووسەر خۆیەتى.
Comments are closed.