چەند زانیارییەک لەبارەى درەختى پاولۆنیا

ناوەندى هەواڵەکان

مەعروف مەجید دەڵێت، درەختى پاولۆنیا یەکێکە لە خێراترین درەخت لە جیهاندا، بەو پێیەی بەرزییەکەی لە ساڵی یەکەمدا دەگاتە چوار مەتر و دەتوانێت گەشە بکات تەنانەت لە پلەی گەرمی ٥٠°شدا، دەشڵێت، کوالێتی دارەکە باشە و بەرگەی چەمانەوەی و ئاگر و شێداری دەگرێت، ئەمەش وای لێدەکات لە دروستکردنی مۆبیلیاتدا پەسەند بکرێت.

مەعرووف مەجید، سەرۆکی  ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە نووسینێکدا چەند زانیارییەک دەربارەى درەختى پاولۆنیا دەخاتەڕوو، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

یەکەم– یەکێکە لە خێراترین درەخت لە جیهاندا، بەو پێیەی بەرزییەکەی لە ساڵی یەکەمدا دەگاتە چوار مەتر، لەوانەیە لە ئەگەری خزمەتگوزاری باش و بەردەستبوونی خۆردا لەم بەرزییە تێپەڕێنێت.

دووەم– دەتوانێت گەشە بکات تەنانەت لە پلەی گەرمی ٥٠°شدا. بۆ نموونە لە عێراق زۆرێک لە دارەکان لە شەپۆلی گەرمادا شکستیان هێنا، بەڵام پاولۆنیا ڕزگاری بوو.

سێیەم– کوالێتی دارەکە باشە و بەرگەی چەمانەوەی و ئاگر و شێداری دەگرێت، ئەمەش وای لێدەکات لە درووستکردنی مۆبیلیات و ماڵەکاندا پەسەند بکرێت.

چوارەم– گەڵاکانی دارەکە ڕێژەی پرۆتینی تێدایە، کە دەگاتە ١٨% و دەتوانرێت وەک ئاڵف بۆ ئاژەڵەکان بەکاربهێنرێت.

پێنجەم– دەتوانرێت ئاو بدرێت بە ئاوی ئاوەڕۆ.

شەشەم– پاولۆنیا گوڵی جوانی هەیە، کە دەیکاتە درەختێکی ڕازاوە لە شەقام و پارکەکاندا ئەگەر بۆ ئەم مەبەستە بچێنرێت.

حەوتەم– بە یەکێک لە کانە جیاوازەکانی هەنگوین دادەنرێت، بەو پێیەی گوڵە زۆرەکانی درەختەکە وای لێدەکات ببێتە شوێنێکی باش بۆ پەیداکردنی خۆراکی هەنگەکان.

هەشتەم– دەکرێت بەروبوومی زۆر لەناو درەختەکاندا بچێنرێت ئەگەر مەودای نێوان دارەکان لە چوار مەتر زیاتر بێت.

نۆیەم– لە تەمەنی شەش ساڵیدا دارێک لە خراپترین حاڵەتدا لە نیو مەتر سێجا کەمتر دار بەرهەم ناهێنێت.

دەیەم– دەتوانێت بە سێ ساڵ دارستان درووست بکات، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە شوێنێکی کات بەسەربردن و گەشتیاری.

یانزەیەم– دەتوانێت بەشداربێت لە گەڕانەوەی گیانلەبەرە کێوییەکان بۆ سروشت بە کۆکردنەوەی باڵندە و ئاژەڵ.

دوانزەیەم– پێویستی بە خزمەت و ماندووبوون و تێچووی گەورە نییە بە بەراورد بەو زوو گەورە بوونەی.

ئ.م

Comments are closed.