کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت و لە ناوچە شاخاویەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو و هەروەها، پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت و لە ناوچە شاخاویەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو و هەروەها، پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٨ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.