سلێمانی
لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندی ژنان و هەروەها لە پای ئەو خەبات و تێکۆشانەی کردوویانە، نوێنەرایەتیی کۆنگرەستار لە هەرێمی کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار.
ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەستار و سوعاد حفتار، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی نوێنەرایەتی کۆنگرەستار لە باشووری کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆنگرەستاریان پێشکەش بە کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار کرد.
لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکە، ڕۆزا حەسەن وتی: بە ناوی نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستار و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان ئەم ڕێزلێنانە پێشکەش بە کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجمانە بە دروشمی ( ژن ژیان ئازادیی) لە ڕێگەی ئەم جۆرە پەیوەندییاندا پشتگیرییەکی بە هێزی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین و بە یەکێتییەکی بەهێز کار و خەبات بەردەوام بکەین.
هەروەها تیشکی خستەسەر ئەوەی، پێویستە هەمووان و بەتایبەت ژنان هاوهەڵوێستبن و دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تێکۆشان یەکبخەن.
وتیشی: لە بەرامبەر ئەو هێرش و داگیرکارییانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەسەر تەواوی کوردستان بەتایبەتیش باشوور و ڕۆژئاوا هەیە، هەڵوێستی خۆمان بەرز ڕابگرین تا ببێتە وەڵامێک بۆ دوژمنانی گەلی کورد.
ش.ئـ
Comments are closed.