“پەکەکە بە زیندوو هێشتنەوەی حەقی قەرارە”

جەمیل بایک

دوای تیرۆرکرانی هاوڕێ حەقی، لە بلۆکەکانی تورک-ئیشی ئەنقەرە هەوڵیاندا ڕێبەرایەتی تیرۆر بکەن، بەوەش بە ڕوونی ئاشکرابوو کە قۆناغەکە بە چ شێوەیەک ئامادەکاری بۆ کراوە و دەوڵەت چ ئامانجێکی هەیە، ڕێبەر ئاپۆ لە قۆناغێکدا کە هەموو ئەمانە ڕوویان دەدا، لەناو بە دواداچوونێکدابوو بۆ ئەوەی شەهیدبوونی حەقی کارەر چۆن بگۆڕێت بۆ هەڵمەتێک و پیلانەکانی دوژنم بە چ شێوەیەک پوچەڵ بکاتەوە و گەیشتە ئەو ئەنجامە کە ئیتر ناکرێت لە ئەنقەرە بمێنێتەوە، بزووتنەوەکە لێرەوە بەڕێوەنابرێت، لەبەر ئەوەی ئاستی بزووتنەوەکە گەیشتبووە ئاستی “یان کۆتایی یان بەردەوامیدان”، لێرەدا وتەیەک بوترایە و هەڵوێستێک دەرببڕایە زۆر ڕوون بوو، هەڵبەت دەبوایە بە دڵنیاییەوە بزووتنەوەکە درێژەی پێبدرایە، جگە لەوە، دەبوایە کە ئەوە پەرەی پێبدرایە و ڕێگەی خۆی درێژە پێبدایە، ڕێبەرایەتی ئەم بڕیارەی دا، لە سەر ئەو بنەمایە وەک پێویستی وەفا و دڵسۆزی بۆ هاوڕێ، گەل، وڵات، ئازادیی، دیموکراسی و بەهاکانی ئازادیی، لە قۆناغی گرووپی بیردۆزی چووە ناو قۆناغی بوون بە پارتی.

بزووتنەوەکە لەو سەردەمەدا قۆناغی گرووپی ئایدۆلۆژیکی بە شێوەی سەرکەوتووانە بەکۆتا گەیاند و کەوتە ناو سەردەمی گردبوونەوەی سیاسیی، شەهیدبوونی حەقی قەرارە لەو سەردەمەیدا کە گرووپی ئایدۆلۆژیک بەرەو جەماوەریبوون دەچوو پێکهات، دەرکەوت کە بزووتنەوە بە خێرایی بە جەماوەری دەبێت و بە پارتیبوون مسۆگەر دەبێت، لەبەر ئەوەی دەوڵەت ئەمەی بینی، بۆ ئەوەی بەر بەمە بگرێت حەقی قەراری تیرۆر کرد، ئەوەی دەبوایە لە بەرامبەر ئەوەدا بکرێت، هەم ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیەیە و هەمیش گەورەترکردنی بزووتنەوەکەیە، بۆ ئەوەی دەبوایە بزووتنەوەکە ببوایە بە پارتی، بۆ ئەوەش پێویستبوو پرۆسەکە بە گوێرەی ڕاستی شەهیدبوونی حەقی قەرار بەڕێوەبچووایە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشە کۆلۆنیالیستییانەدا، ئاشکرا بوو کە ژیان لە کوردستان و بەڕێوەبردنی سیاسەت بە ڕێکخستنی پاراستنی ڕەوادا تێپەڕ دەبێت، خۆپاراستن تەنیا بە دامەزراندنی ڕێکخستنێکی پێشەنگ پەرەی پێدەدرا، لەبەر ئەوەش دەبوایە بزووتنەوەکە بەرەو دامەزراندنی پارتی بچوبایە، بگەیشتایە پێشەنگایەتی و بزووتنەوەیەک کە بگەیشتایە پێشەنگایەتی دەبوایە پاراستنی ڕەوایە ڕێکخستنکراو بهاتایە دی، دەزانرا کە بزووتنەوەکە بە بێ دامەزراندنی ڕێکخستنێکی پێشەنگ و پەرەدان بە بزووتنەوە ناتوانێت پاراستنی ڕەوای خۆی ڕێکبخات، ئاشکرابوو کە بزووتنەوە بە بێ ڕێکخستنکردنی خۆپاراستن ناتوانێت خۆی بپارێزێت و بەرەوپێشچوونی خۆی درێژە پێبدات، ئەوەی دەبوایە لێرەدا بکرایە، ئەوەبوو کە دەستبەجێ ڕێکخستنی پێشەنگ پێش بخرایە، بەم جۆرە بە گوێرەی سەرکەوتنی، ڕێکخستنی پاراستنی ڕەوا، دابمەزرایە.

ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەو مەبەستە چووە دیلۆک (گەڕەکی خۆشگوروی)، لە پاییزی ساڵی ١٩٧٧ـدا لەو ماڵەی بە کرێمان گرتبوو لە گەڕەکی خۆشگۆرو بوو، دەستی بە نووسین بەرنامەی پارتەکە کرد، وتی لە دوای نوسینی ئەو بەرنامەیە دەبێت لە هەموو ناوچەکان بڵاوبکرێتەوە، لە لایەن کادرەکانەوە بخوێندرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دەبێت ئەو گفتوگۆیانە بە ڕێکوپێکی ئاراستە بکرێن و ئەنجامەکان کۆبکرێنەوە، ڕێبەر ئاپۆ بەم جۆرە وەڵامی شەهیدبوونی حەقی قەراری دایەوە، ڕێبەر ئاپۆ هەر لە یەکەم دەرکەوتنیدا وتی، ئەوان هەرگیز لە دژی هاوڕێیەتی ناوەستنەوە، خیانەت ناکەن و لە پێناو هاوڕێیەتییدا دەژین، ئەو کەسەی یەکەم جار هاوڕێیەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کرد حەقی قەرار بوو، بە وتەی ڕێبەر ئاپۆ دوای گفتوگۆیەکی نیو کاتژمێری حەقی قەرار بڕیاریدا ببێتە هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ، دوای ئەو گفتوگۆیە تا ساتی شەهیدبوونی دڵسۆزانە هاوڕێیەتی ڕێبەر ئاپۆی کرد، لە دژوارترین ڕۆژەکاندا گەورەترین هاوکاری ڕێبەر ئاپۆ بوو، لە سەردەمێکدا کە کەس نەیدەوێرا خاوەنداری لە کوردستان بکات، ڕێبەر ئاپۆ بە تەنیا بوو، دەرفەت و توانا نەبوو، هیچ تروسکاییەک بۆ بەرەوپێشچوون نەبوو، بە دڵسۆزییەوە هاوڕێیەتی ڕێبەر ئاپۆی هەڵبژارد و بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێی ڕاستەقینەی ڕێبەر ئاپۆ تا ئەو کاتەی شەهیدبوو، زەحمەتی کێشا، بە وتەی ڕێبەر ئاپۆ “ڕۆحی شاراوە بوو” ببووە چاو، گوێ، مێشک و دڵی ئەو، هەموو کات هاوڕێک بوو کە بە باشترین شێوە لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشت و خاوەنداری لە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی کرد، بە هۆی ئەو تایبەتمەندییانەوە دوژمن بە پیلانگێڕییەک تیرۆری کرد، لەبەر خاوەنداری لە یادی هاوڕێ و هاوڕێیەکی بەوجۆرە پێویست بوو حەقی قەرار بە زیندوویی ڕابگیرێت، لەبەر ئەوەش ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی حەقی قەرار بە نەمری بهێڵێتەوە، ئاستی بزووتنەوەکەی گەیاندە بە پارتیبوون و بزووتنەوەکە لە قۆناغی گرووپی بیردۆزیی بەرەو پارتیبوون برد و بەم جۆرە گەورەترین وەڵامی واتاداری دایەوە.

بە پارتیبوون وەڵامێک بوو بەرامبەر بە شەهیدبوونی حەقی قەرار

شەهیدبوون بەلای ڕێبەر ئاپۆوە پاڵنەری تێکۆشانە، پاڵنەری بەرفراوانکردنی تێکۆشانە، پاڵنەری بەرفراوانکردنی ڕێکخستنە، ئەوەش مایە و پاڵنەری هەرمانکردن و بە زیندوو هێشتنەوەی شەهیدانە، مامەڵە و هەڵسوکەوتی ڕێبەرایەتی بەرامبەر بە شەهیدان بەردەوام بەو جۆرەیە، شەهید چۆن بە زیندوویی دەمێنێتەوە؟ چۆن نەمر دەبێت؟ یادی شەهید چۆن وێنا دەکرێت؟ هەڵبەت هەموو ئەمانە و هەر شەهیدێک، کاتێک ڕێکخستن و تێکۆشان بەرەوپێش ببرێت، دەبنە مایەی سەرکەوتن و سەردەکەوێت، بوون بە هاوڕێی شەهیدان بە واتای ئەوەیە کە بەها، تێکۆشان، ڕێکخستن و هێڵێک کە شەهید لەپێناویدا شەهید بووە، شکست ناهێنێت، هەر بۆیە پێویستە سەرکەوتنێک لە یادی هەر شەهیدێکدا جێگیر بێت، لەم واتایەدا لە مێژووی پێشکەوتنی پەکەکەدا شەهید بەردەوام شوێنێکی گرنگی هەیە و هەر شەهیدبوونێک بووەتە شەپۆلێکی قۆناغی نوێ و بووەتە پردێک، شەهیدبوونی حەقی قەرار بۆ ئەوەی بزووتنەوە لە قۆناغی گرووپی بیردۆزی بگوازرێتەوە بۆ پارتی و بە تەواوکردنی پارتی دەبێتە ئاڵقەیەکی سەرەکی و پردێک.

لە بەرەوپێشچوونی بزووتنەوەکەدا ئەو شەهیدبوونە گەورەیەی کردە بناغەیەک و پارتیبوون هاتە ئاراوە، پەکەکە حەقی قەرارە و شەهیدبوونی حەقی قەرارە شەهیدبوونی گەورەی ئەو هاوڕێ گەورەیە لە بناغەی پەکەکەدا هەیە، حەقی قەرار بە هەڵمەتی دامەزراندنی پارتی و پارتێک کە لە ئەنجامی ئەوەدا دامەزرا، بە نەمری مایەوە، لەم واتایەدا پەکەکە بە زیندوو هێشتنەوەی حەقی قەرارە.

کاتێک ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی یەکەمینی لە دامەزراندنی بزووتنەوەدا هەڵدەگرت، هاوڕێیانی ئەو حەقی قەرار و کەمال پیربوون، ئەو دوو هاوڕێیەش خەڵکی کوردستان نەبوون و کورد نەبوو، هەردووکیان خەڵکی تورکیا بوون، حەقی قەرار و کەمال پیر نمونەی هاوڕێیەتیی، دڵسۆزیی، دروستیی و گیانبازییان وێنا کرد، لەو سەردەمەیدا کە کەس بوێری نەبوو، هاوڕێیەتی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.

شۆڕشگێڕانی وڵاتانی دیکەش بەشدارییان لە تێکۆشاندا کردووە، بەڵام زۆرینەیان بە بە بەشداربوون لە تێکۆشانی هەنوکەیی، بەرەوپێشچوون و بەشدارییان لە دەرفەتە هەنووکەییەکاندا کردووە و لەو ڕێگەوە شۆڕشگێڕییان کردووە، حەقی قەرار و کەمال پیر لەو خاڵەدا جیاوازی خۆیان نیشاندا، نە ڕێکخستن، نە تێکۆشان و نە دەرفەت لە ئارادا نەبوون، تێکۆشان بەرەوپێش بچێت یان نەچێت، سەربکەوێت یان نا دیار نەبوو، لە دۆخێک وەهادا، لە دژوارترین هەلومەرجدا، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی گەلی کوردستان و دۆزی ئازادییان کرد.

ئەو تایبەتمەندییە ڕاستی و گەورەیی ئەو هەڤاڵانە نیشان دەدات، لە کەسایەتی ئەو دوو هەڤاڵەدا ئەوەی هاتووەتە ئاراوە تەنیا ئەوانە نییە، هاوڕێ حەقی قەرار و کەمال پیریش لە بەرزترین ئاستدا باسیان لە یەکێتی گەلی کورد و تورک لەسەر بنەمایەکی ئازاد، یەکسان و دیموکراتیی کرد، لەو ڕووەوە هەموو کات ڕێبەر ئاپۆ بە هایەکی زۆری بۆ هاوڕێیەتی حەقی قەرار و کەمال پیر داناوە، هاوڕێیاتی ئەوان هاوڕێیەتی ئەم بزووتنەوەیە؛ جەنگاوەری ئەوان بووە جەنگاوەی ئەم بزووتنەوەیە، پەکەکە؛ کاتێک هێڵ، جەنگاوەری، پێوان و تێگەیشتنی ژیانی خۆی بونیادنا، تایبەتمەندییەکانی ئەو دوو هەڤاڵەی بە بنەما گرت، لەو ڕووە هەم هەوڵدان و پراتیککردنی حەقی قەرار و کەمال پیر، هەمیش ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ لە دامەزراندن، پێشکەوتن و سەرکەوتنی پەکەکەدا زۆر گرنگە، ئەو هەوڵدان و پراتیکەی ڕێبەر ئاپۆ تەواو دەکات.

تێگەیشتن لە حەقی قەرار تێگەیشتنە لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە

ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام خۆی بە قەرزارباری هاوڕێیانی دەزانی، زیاتر لە هەمووان خۆی بە قەرزارباری ئەو هەڤاڵانە دەزانی، ئەو خۆی بە قەرزاری گەلی تورک و لە کەسایەتی ئەوانیشدا خۆی بە قەرزارباری گەل دادەنا، هەموو کات هەوڵی دەدا ئەو قەرزە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر پەکەکە و گەلی کورد دوژمنایەتی و بێڕێزیان بەرامبەر گەلانی تورکیا پێشنەخست، یەکێتیەک کە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ حەقی قەرار و کەمال پیر پەرەیان پێدا لەوەدا ڕۆڵی گەورەی گێڕا، حەقی قەرار و کەمال پیر هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ بوون، لە بەرزترین ئاستدا پەرەیان بەو هاوڕێیەتییەدا.

دەبێت کەسایەتی هاورێ حەقی قەرار بە هەموو لایەنەکانیەوە درکی پێبکرێت، تێگەیشتن لە حەقی قەرار؛ تێگەیشتنە لە پەکەکە، ڕێبەر ئاپۆ و خودی کەسەکەیە، ڕێبەر ئاپۆ لە پێناسەکردنی پەکەکەدا کەسایەتی حەقی قەرار دەگێڕێتەوە، مەبەستی حەقی قەرار ئەو ڕاستیەبوو، کاتێک دەیگوت “ئەو ڕۆحی شاراوەی منە”، “دڵی من، مێشکی من، دەست، شانی من، چاوی من، گوێی من بوو”. ئەوەش پێناسەی پەکەکە و جەنگاوەری پەکەکەیە، حەقی قەرار کەسایەتی پراتیک، زیندووی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەوە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆیە کە حەقی قەرار پێکیهێنا، هۆشمەندی، شێواز، کولتوور، ئەخلاق و پێودانگەکانی ئەوە، تێگەیشتنی ئەوە بۆ ژیان و تێکۆشان، لەو ڕووەوە ناسینی کەسایەتی حەقی قەرار بە واتای ناسینی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیە، ناسینی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ناسینی حەقی قەرارە.

حەقی قەرار بە واتای خاوەن ورە و بڕوابوونی گەورەیە، بە واتای قوربانیدانی گەورەیە، بە واتای دڵپاکی و ئازایەتییە، بە واتای دڵسۆزیییە بۆ ڕێبەرایەتی، هێڵ، هاوڕێیەتی، ڕێکخستن، گەل و بەهاکان لە هەموو هەلومەرجێکدا، کەسایەتی حەقی قەرار؛ هەستی گەورە دەگۆڕێت بۆ ڕامان، ئەو ڕامانە دەگۆڕێت بۆ هەست، هەست و ڕامان واتایەک پەیدا دەکەن و ئەوەش دەگۆڕێت بۆ ڕێکخستن و چالاکی.

حەقی قەرار کەسایەتی، هەست و ڕامانی گەورە، ڕێکخستن و چالاکییە، کەسایەتی حەقی قەرار ئەو کەسایەتییەیە کە هێزی فکر و پراتیک ئاوێتە دەکات و ئەندێشە و پراتیک پێکەوە جێبەجێ دەکات، ئەو کەسایەتییەیە کە نە ڕامان پێش پراتیک و نە پراتیک دەخاتە پێش ڕامان، کەسایەتی حەقی قەرار کەسایەتییەکە کە بەردەوام بە شوێن ڕێبەرایەتییدا هەنگاو دەنێت، هەموو کات ئەو بە بنەما دەگرێت و ئەوەندەی کە تێی دەگات ڕاستەوخۆ جێبەجێی دەکات.

کەسایەتی حەقی قەرار؛ لەسەر بنەمای ڕێکخستن، ڕێکخستن بوون، تەدبیر و دیسیپلین دامەزراوە، شەڕێکە دژی بێ ڕێکخستنی و بێ دیسپلینی و کاری تاک ڕەوانە و بێ بەرپرسیاریی، کەسایەتی حەقی قەرار واتە خوڵقکاریی، ماندووبوون، دروستکردنی بەها و ژیان و بەفراوانکردنی ژیان و بەهاکان، واتە لەسەر ڕەنج و کاری هیچ کەسێک نەژیت، واتا ژیان وەک خوڵقاندنی ژیان و بەها دەبینێت و شەڕی بۆ دەکات، کەسایەتی حەقی قەرار بە واتای؛ ژیانێکی بێ ڕیایە، واتە دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە دەسەڵاتخوازیی و لەوشێوە، خزمەتکردنی تەواوەتی هەڤاڵانی، بزووتنەوەکەی و گەلەکەی، بە شێوەیەکی سادە بژی، واتە وەک دەروێش، وەک پێغەمبەر، وەک فریشتەیەک بژیت، بەردەوام خۆت و دەوروبەرت پەروەردە بکەیت و لاوازی و کەموکوڕی هەڤاڵەکانت پر کردنەوە و هەمیشە خۆت ببیتە هێزی چارەسەریی، قەد لەگەڵ لاوازی و دواکەوتوویی، هەڵە و خراپیدا نەژیت.

لەگەڵ حەقی قەرار کەس نەیدەتوانی بە هەڵە، نەرێنی و خراپەکاریدا بژیت، حەقی قەرار هەرگیز ئەمەی قبوڵ نەدەکرد، بە دڵنیاییەوە یان لە خۆی دوور دەخستەوە و هێزی چارەسەریی دەدۆزییەوە، یان لە دەوروبەری نەیدەهێشتەوە، هەر بۆیە حەقی قەرار خۆی باش پەروەردە کردبوو و بوو بە مامۆستا، ئەو کەسەی پەروەردەی دەکرد خۆی پەروەردەی لێ وەردەگرتەوە ئەو بەردەوام لە دووی ڕێگای سەرکەوتن بوو.

حەقی قەرار بە واتای ڕێکخستنی مەزنە، چالاکی کردنە، ڕێکخستن لە ڕێگەی چالاکییە و چالاکی لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەیە، هەرگیز ڕێگەی نەدەدا بێ ڕێکخراویی و بێ چالاکی ڕووی تێبکا، واتە لەگەڵ هیچ کەموکوڕی و هەڵە و خراپەیەکدا نەدەژیا، سازشی نەدەکرد، واتە کاریگەرییکردن و بەکارهێنان، بەهێزکردن و پێکەوە سەرکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە پەیوەندی لە گەڵیان هەبوو، واتە پاراستنی هەڤاڵانەکانت و ڕێکخستنەکەت لە هەموو جۆرە هەڕەشەیەک، ئەگەر مەترسییەک هەبوو، سەرەتا ڕووبەڕووی ببیتەوە و ڕێگە نەدەی ڕێکخستنەکەت و هەڤاڵەکانی زیانیان پێبگات، واتا سەرەتا ڕووبەڕووی مەترسییەکان بیتەوە.

حەقی قەرار بە واتای؛ بچووکترین تاکەکان، بەپێی بوون و خۆپەرستی نەژیت، واتە دژی ئەمانە تێکۆشان کردن، واتە ژیانێک کە بە تەواوی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتیی، دیموکراتیک و ژیانی ئازاد دامەزرابێت.

حەقی قەرار، واتە تێکۆشان لەگەڵ زەحمەتییەکان و سەرکەوتن بەسەریاندا، واتە تەسلیم نەبوون لە بەرامبەر سەختییەکان و پێداگریی لەسەر سەرکەوتن و بەدەستهێنانی سەرکەوتن، واتە هەرگیز شتێکی ئاسان، ئیسراحەت و ئامادەت نەوێت، واتە نەفرەت لەو شتانە، واتە بە ڕەنج و ماندووبوون هەموو شتێک دروست بکەیت، واتە لە هیچەوە هەموو شتێک دروست بکەیت و بەرفراوانی بکەیت و شتە نوێیەکان پەرە پێبدەیت.

تێگەیشتنی حەقی قەرار لە پارتەکەی و ڕێکخستن، تێگەیشتنی ڕێبەر ئاپۆیە لە ڕێکخستن، ڕێکخستن قبوڵی کرد و داوای هەلی کاریان نەکرد، جگە لەمەش هیچی لە ڕێکخستن نەویست، واتە ئەوەی پێویستە بۆ ڕێکخستن، گەل، ئازادیی و هەڤاڵانی، هەوڵی بۆ بدەن و بە دڵنیاییەوە دروستی بکەن، ژیانێک کە حەقی قەرارە تێیدابوو، ژیانێکی ڕێکخستنی بوو، حەقی قەرار بە واتای؛ لە هەر شوێنێک بیت، هەست، بیرۆکە و ڕۆحی یەکێتی مەزن لەوێیە، لەسەر ئەم بنەمایە ڕێکخستن کردن، چالاکی و سەرکەتن دروست دەبێت.

حەقی قەرار، لە هەموو هەلومەرجێکدا واتای دڵسۆزیی بۆ ڕێبەر و حزب و هەڤاڵانی، ئازادیی و گەلەکەیە، واتە سازش نەکردن لە بەدەست هێنانی ئازادیی، واتە هەموو شتێک بۆ ئازادیی ببەخشی، بۆ ڕێبەرایەتی، بۆ حزب، گەل و هەڤاڵانی بۆ بەهاکانی ڕێکخستن و گەل، لە کاتی پێویستدا هەر جۆرە فیداکارییەک بکەیت.

حەقی قەرار بە واتای ئەوەیە کە ئیتر بۆ خۆی نەژیت، بەسەر خۆیدا زاڵ بێت، لە خۆیدا کۆمەڵایەتیبوون بنیات بنێت، تەنها سەرەنجی لەسەر ئازادیی بێت، هەموو ژیانی لەسەر ئازادیی ڕێکبخات، ژیانی دیکەی جگە لەمەی قبووڵ نەبێت و پێداگریی لەسەر سەرکەوتن بکات.

ئەوەی لە حەقی قەراردا دەبینرێت، جێبەجێکردنی ڕێکخستن، گەل، ئازادیی و دیموکراسییە، بۆیە بوو بە هەڤاڵێک کە ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی هەبوو لە خوڵقاندن، پێکهاتن و گەشەسەندنی بزووتنەوەکەیدا، بزووتنەوەکەمان زۆر شت قەرزاری حەقی قەرارە و بەردەوام هەوڵی دانەوەی ئەو قەرزە دەدات، هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەڤاڵ حەقی قەرار؛ لە دڵی پەکەکە و شەڕڤانانی پەکەکە و گەلەکەماندا جێگەیەکی دیاری هەیە، تا پەکەکە لە ژیاندا مابێت، شەڕڤانانی پەکەکە و گەلی کوردستان لە ژیاندا مابن، هەڤاڵ حەقی قەراریش بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

ئیتر حەقی قەرار کەوتووتە ناو دڵ و مێشکی گەلی کوردەوە، لە بچووکترین گرووپێکەوە تا سەرجەم شۆرشگێڕانی پەکەکە دا دەژیت، بۆیە حەقی قەرار لەناو پەکەکەدا نەمرە و تا ئەمڕۆش لە گەڵماندایە و لەگەڵ پەکەکە دەژیت.

تۆڵەی حەقی قەرار بە هێزەوە کرایەوە

ناسنامە و کەسایەتی تایبەتمەندیی پەکەکە، ناسنامە و کەسایەتی شۆڕشگێڕانی پەکەکەیە، ئەمە فۆرمێکی گەورەی تێگەیشتنە، واتە جەوهەر و یۆتۆپیاکانی مرۆڤایەتییە لە مێژوودا، بەم مانایە حەقی قەرار مەبەستی ژیانە بۆ مرۆڤایەتی، ژیانە لە جەوهەری مرۆڤایەتیدا، گەڕان و ئامانجە و ئامانج و خەونەکانە، هەوڵدانە بۆ بەدیهێنانی پێویستییەکان بە شێوەیەکی ئەخلاقی، بڕوا و فیداکاریی گەورە.

شەهیدبوونی حەقی قەرار خەسارێکی گەورەیە، ئەم خەسارە گەورەیە دەبوو پڕ بکرایەتەوە، واتا ئەم بۆشاییە پڕ بکرایەتەوە و لە بەرامبەر ئەو پیلانگێڕییەدا دەبوو تۆڵەیەکی گەورە لە دوژمن بکرایەوە، وەفاداری بۆ حەقی قەرار پێویستی بەم تۆڵە کردنە بوو و بەم شێوەیە ڕوویدا، ئەو کەسانەی کە حەقی قەراریان تیرۆر کرد، شوێنپێیان کەوتن و تۆڵەیان لێ کرایەوە، لە ڕاستییدا تۆڵەی گەورە دامەزراندنی پەکەکە بوو بەم شێوەیە تۆڵەیەکی گەور کرایەوە، بەم وڵامدانەوە کە بۆ یادی حەقی قەرار درا، لەناو نەچوونی ئەم بزووتنەوەیە و گەل مسۆگەر کرا، بەم شێوەیە پیلانێکی گەورە لە مێژووی گەلی کوردستاندا  پێچەوانە بووە و بۆ سەرکەوتنێکی گەورە و پێشهاتێکی مێژوویی گەورە سەریهەڵدا کە قەد دووبارە نابێتەوە، بەم شێوەیە شەهیدبوونی حەقی قەرار بووە هۆی نووسینەوەی مێژوویەکی گەورە و سەرهەڵدانێکی گەورە و خوڵقاندنی بەهاکان.

تۆڵەسەندنەوەی شەهیدبوونی حەقی قەرار بووە هۆی پێشهاتگەلێک کە دەتوانین گرنگی مێژووییەکەی بەرز بنرخێنین، چارەنووسی گەلی کورد گۆڕانی بەسەردا هات، گەلی کورد مێژووی ناسراوی شکستی سەرهەڵدانەکانی خۆی کۆتایی پێ هێنا، ڕێکخستن، ڕێبەرایەتی و تێکۆشان و سەرکەوتن کە مسۆگەر کرد، لەو ڕووەوە شەهید بوونی حەقی قەرار سەرەتای قۆناغێکی نوێ بوو لە مێژووی کوردستاندا، کاتێک مرۆڤ لەسەر یادەوەرییەکانیان بە وەفادارییەوە بمێنێتەوە، ناچارە کە شەهیدی وەها گەورە ئەنجامی گەورە بخوڵقێنن.

ڕێبەر ئاپۆ لە ناخەوە ئەم شەهیدە گەورەیەی ئەزموون کرد، لەسەر ئەم بنەمایە لە پێناو ئەم کەسایەتییە مەزنە تێکۆشانی کرد، بە دروستکردنی پەکەکە، گەلی کوردستانی بەرەو ڕێکخستنێکی گەورە، ڕێبەر و هێزێکی گەورەی چالاکی و هەمیشەیی برد.

لە کەسایەتی پەکەکەدا؛ شێوەی یەکگرتوویی هەست، فیکر، ڕۆح و شێوازدا دروست بووە، ئەمەش بەو مانایەیە کە کەسایەتی ڕاستەقینە نوێنەرایەتی خۆی لە کارەکتەرەکاندا دەدۆزێتەوە، هەڤاڵ حەقی قەرارە یەکێک بوو لەو هەڤاڵانە دەگمەنانەی کە توانی لەو کەسایەتییە تێپەڕێت کە سیستەم دروستی کردبوو و توانی کەسایەتی و کۆمەڵگەیەکی نوێ دروست بکات، بەم تایبەتمەندییە دروستەی حەقی قەرار؛ بەهاکانی دیموکراسیی، ئازادیی، یەکسانیی و دادپەروەریی هەموو مرۆڤایەتی و هەروەها بەهاکانی گەلی کوردی لەسەر بنەمای ئەو بەهایانە داناوە کە ڕێبەر ئاپۆ لە پەکەکەدا جێگیری کردووە و مانای پێبەخشیوە، ئەو بەهایانەی لە دڵ و مێشکی خۆید هەڵگرتووە، بەهۆی ئەوەی لەسەر بنەمای ئەم تایبەتمەندییە گەورانە، پەکەکە بە هێزەوە دامەزرا.

ئەگەر پەکەکە ئەوەندە گەورە بووە و نەدوڕاوە، ئەوا ڕێگەی لەناوبردنی کۆمەڵگەی کوردستانی کۆتایی پێهێنا و ئەمەش سەرهەڵدنی گەورە و پێشهاتی گەورەی لێکەوتووەتەوە، کەسایەتی حەقی قەرار هەوێنی ئەم پێشهاتانەیە، لەم ڕووەوە کەسایەتی حەقی قەرار ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە بەرەو پێشبردنی پەکەکە و ڕەگداکوتانی لە وڵات و گەشەکردن و ناساندنی کەسایەتی و شوناس، بنەمای هەموو ئەم پێشهاتانە لە تێکۆشان بیر و پراکتیکی حەقی قەراردایە.

حەقی قەرار باشترین شۆڕشگێڕیی پێشەنگی ئەو سەردەمە بوو، یەکێکە لەو هەڤاڵانە بوو کە ڕۆڵی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کرد، ئەگەر ئەمڕۆ گەیشتوینەتە ئەو ئاستە و خاوەن ئەم بەهایانەین، ڕەنجی هەڤاڵ حەقی قەرار دەبێ جەوهەری سەیر بکرێت، بۆیە پێویستە هەمیشە قەرزاری ئەم هەڤاڵەمانین و لە هەموو بارودۆخێکدا دەبێ هەوڵبدەین ئەم قەرزە بدەینەوە، هەم گەلی کورد و هەم گەلانی تریش دەبێت ئەم قەرزە بدەنەوە، بۆ ئەوەی ئامانجەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەربکەوێت، پێویستە خاوەنداری لەم هەوڵە گەورەیەیان بکرێت.

ئەگەر لە پەکەکەدا نەتەوەپەرەستی و داخراوی گەشەی نەکردووە، بەپێچەوانە چەمکی ڕێز و دڵسۆزیی، خزمەتکردنی گەل لە پەکەکەدا پەرەی سەندووە، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە هەڤاڵان حەقی و کەمال هەنگاوی یەکەمیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا هەڵگرت و تەنانەت تا کاتی شەهید بوون بە دڵسۆزیی لەگەڵ ڕێبەرایەتی مانەوە، ئەگەر پەکەکە وا بە پاکی ماوەتەوە و لە دڵی گەلاندا جێگیر بووە، ئەگەر ئەمڕۆ لە لایەن زۆرێک لە شۆڕشگێڕ، گەل و هێزە تێکۆشەرەکانی دیموکراسی و ئازادییەوە نرخاندنی لەسەر دەکرێت و لە پەکەکەوە ئیلهامیان وەرگرتووە، ئەوە بە سایەی ڕاستی هەڤاڵایەتیی حەقی قەرار و کەماڵ پیرەوە گەشەی کردووە و بە پێکهێنانی پەکەکەوە پەیوەندی بە ڕێبەر ئاپۆوە هەیە، ئەگەر بەم شێوەیە لە هەڤاڵ حەقی قەرار تێبگەین و مەرجەکانی بە کردەوە بەڕێوە ببەین، نەک هەر بە دروستی لە حەقی قەرار تێدەگەین، بەڵکو بە دروستی لە پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەین و دەتوانین لەگەڵ ئەو ڕاستییاندا بژین.

ب. جـ

Comments are closed.