ناوەندی هەواڵەکان
دووەمین فێستیڤاڵی بەهارەی زانکۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا چالاکی و پێشبڕکێی شیعر و هونەریی و پرسیار و وەڵام ئەنجام درا و خواردنە فۆلکلۆرییەکان نمایش کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاوی خوێندکار و مامۆستایانی قوتابخانەکان و زانکۆی ڕۆژئاوا، بە چالاکی هونەریی و شیعر و گۆرانیی و پێشبڕکێ و خواردنی فۆلکلۆریی، دووەمین فێستیڤاڵی بەهارەی زانکۆی ڕۆژئاوای ئەنجامدا.
فیستیڤاڵەکە لە بینای زانکۆی ڕۆژئاوا لە شاری قامیشلۆ بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا، ئەڤین ئەحمەد وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەڤین تیشکی خستەسەر ڕۆڵی چاند و کەلەپوور لە پاراستنی کۆمەڵگا و گرنگییان لە ڕووناککردنەوەی ناسنامەی پێکهاتەکانی هەرێمەکە.
پاشان لەلایەن چەند خوێندکارێکەوە، چەند پارچە شیعر و گۆرانییەکی کوردیی پێشکەش کرا.
هەروەها خوێندکارانی زانکۆ بە سێ گرووپ، بەشداری پێشبڕکێی پرسیار و وەڵامی گشتیی بوون و پاشان چالاکیی وەرزشیی لەلایەن خوێندکارانەوە پێشکەش کرا.
هەروەها چالاکی ئەمڕۆ بە نمایشکردنی خواردنی فۆلکلۆریی پێنج گرووپ کۆتایی هات، وابڕیارە فیستیڤاڵەکە سبەینێ لە ڕۆژی دووەمیدا بە چالاکی جۆراوجۆر بەردەوام بێت.
ب.گ
Comments are closed.