ناوەندی هەواڵەکان
کوردان و ئازادییخوازان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، دژی فشارەکانی ئەو وڵاتە دژی کورد خۆپیشاندانیان کرد و داوایان لە حکومەتی فەڕەنسا کرد کۆتایی بە تاوانبارکردنی کوردان و هاوکاری دەوڵەتی تورک بهێنێت.
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەسەر بانگەوازی جەدەکە-فە و تەژەکە-فە بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشی حکومەت و دەوڵەتی فەرەنسا بۆ سەر کوردان کە ساڵانی دوایی ڕووی لە زیادبوون کردووە، چالاکی ئەنجامدرا، ڕێپێوان و گردبوونەوەکە بە بەشداری هەزاران کورد بەڕێوەچوو.
لە ڕێپێوانەکەدا بە بەرزکردنەوەی درووشم دەوڵەتی فەڕەنسا شەرمەزار کرا، ڕاگەیاندرا ئەوکاتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەلی کورد قڕ دەکات، دەوڵەتی فەڕەنسا بە ڕادەستکردنی کوردانی پەنابەری سیاسیی، کە مەترسی زیندانیکردنیان هەیە، دەبێتە هاوکاری قڕکردن.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و “ژن، ژیان، ئازادیی” و “ئەردۆغانی فاشیست، ماکرۆنی هاوکار” بەرزکرایەوە.
لە پاڵاس باستیل ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە، هاوسەرۆکی جەدەکە-فە خانێ ئاکدۆغان و شاهین پۆڵات و هاووتەبێژی ناوەندی چاندی کوردی ئەحمەد کایا، ئازاد دۆغان قسەیان کرد.
ب.گ
Comments are closed.