ئەمڕۆ مووچەى مانگى نیسانى چوار شوێن دابەش دەکرێت

ناوەندى هەواڵەکان

ڕۆژى ١٥ـی ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى٤ـی ئەمساڵى بڵاو کردەوە و بەپێى خشتەکە ئەمڕۆ مووچەى چوار شوێن دابەش دەکرێت.

ڕۆژى ١٥ـی ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى ٤ـی ئەمساڵى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ مووچەى هەریەکە لە وەزارەتەکانى، کارەبا، پلاندانان، شارەوانى، ڕۆشنبیرى دابەش دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژى ١٤ـی ئەم مانگە حکومەتى عێراق مووچەى بەشێکى زۆرى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نارد.

جێگەى ئاماژەیە، پێشتر بەرپرسانى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان باسیان لەوەدەکرد، هەموو ٢٥ـی مانگێگ دەست بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەکەین، بەڵام لە ئێستادا لە ناوەڕاستى مانگى ئایارداین کەچى موچەى مانگى نیسان دابەش نەکراوە.

ئـ.م

Comments are closed.