بەهۆی کەوتنەوەى ئاگر تەواوی بازاڕی قەیسەری کەرکووک سووتا 

ناوەندی هەواڵەکان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە قەیسەری کەرکووک کەوتەوە و تەواوی بازاڕەکە سووتا، دوکاندارانیش دەڵێن، قەیسەرییەکە نزیکەی ١٥٠ دووکانى تێدایە و زیانێکی ماددی گەورەمان بەرکەوتووە، بەرگری شارستانی پێی ڕاگەیاندووین، کە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی، کە چەند دووکانێک لەوبەری بازاڕەکەمانەوە سووتاوە ئێمە گومانمان لەو قسەیە هەیە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە قەیسەری کەرکووک کەوتەوە و تەواوی بازاڕەکە سووتان.

دووکاندارانیش دەڵێن، قەیسەرییەکە نزیکەی ٣٦٥ دووکانى تێدایە و زیانێکی ماددی گەورەمان بەرکەوتووە.

دەشڵێن، بەرگری شارستانی پێی ڕاگەیاندووین، کە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی، کە چەند دووکانێک لەوبەری بازاڕەکەمانەوە سووتاوە ئێمە گومانمان لەو قسەیە هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەو دووکاندارانە سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ جەژنی قوربان و بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕۆژێکە کاڵاى نوێیان بۆ دوکانەکانیان هێناوە.

ڕ.ش

Comments are closed.