فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراین هێرشیان کردە سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی ڕووسیا

ناوەندی هەواڵەکان

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس بڵاوی کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسمانی ئۆکراین لە ڕێگەی شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردووەتە سەر پاڵاوگەی نەوتی سلاڤیانسک لە باشووری ڕووسیا، دەشڵێن، بەهۆی هێرشەکەوە کارکردن لە پاڵاوگەکە وەستاوە.

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس سەبارەت بە ڕاگرتنی کارکردن لە پاڵاوگەی نەوتی سلاڤیانسک لە باشووری ڕووسیا بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراینەوە بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.

ئاژانسەکە ئاشکرای کرد، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسمانی ئۆکراین لە ڕێگەی شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردووەتە سەر پاڵاوگەی نەوتی سلاڤیانسک لە باشووری ڕووسیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی هێرشەکەوە کارکردن لە پاڵاوگەکە وەستاوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سلاڤیانسک پاڵاوگەیەکی نەوتی گەورەیە، کە ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی چوار ملیۆن تۆن نەوتی هەیە، کە یەکسانە بە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.