بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٨ ملیۆن و ٤٦٤ هەزار و ٧٥٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٦ ملیۆن ٢٤٤ هەزار و ٧٥٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٨ ملیۆن و ٤٦٤ هەزار و ٧٥٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٦ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار و ٧٥٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

Comments are closed.