ناوەندی هەواڵەکان
وتەبێژی سوپای کۆنگۆی کۆماری ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكێکی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە کنیشاسای پایتەختی وڵاتەکەمان، چەند چەکدارێک بە جل و بەرگی سەربازییەوە ڕووبەڕووی پاسەوانانی بەرپرسێکی سیاسی کۆنگۆ بوونەوە و بەهۆیەوە سێ لە چەکدارەکان کوژران، دەشڵێن، هێرشەکە هەوڵێکی کودەتای سەربازی بووە و پوچەڵەمانکردووەتەوە.
میشێل مۆتۆ مۆهیما وتەبێژی سوپای کۆنگۆی کۆماری سەبارەت بە پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی کودەتای سەربازی لە وڵاتەکەیان بەم شێوەیە بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی دوا.
میشێل مۆتۆ مۆهیما ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكێکی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە کنیشاسای پایتەختی کۆنگۆ، چەند چەکدارێک بە جل و بەرگی سەربازییەوە ڕووبەڕووی پاسەوانانی بەرپرسێکی سیاسی وڵاتەکەمان بوونەوە و بەهۆیەوە سێ لە چەکدارەکان کوژران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە هەوڵێکی کودەتای سەربازی بووە و پوچەڵەمانکردووەتەوە.
جێگەى ئاماژەیە، بەپێی زانیاری میدیاکانی ئەو وڵاتە ئەو چەکدارانەی ویستویانە کودەتاکە بکەن سەربازبوون لە سوپای کۆنگۆ.
ڕ.ش
Comments are closed.