نێرگز محەممەدی بۆ چوارەم جار دادگایی دەکرێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی و چالاکوانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، نێرگز محەممەدی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان تۆمەتبار کردووە، بۆ چوارەم جار دادگایی دەکرێت.

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە نێرگز محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دادگایی دەکرێت، بڕیارە پرۆسەکە بە کراوەیی و بە ئامادە بوونی ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ، ژنان و چالاکوانان بەڕێوە بچێت.

وەک خۆی ڕایگەیاندووە، هۆکاری دادگایی کردنی ئەمجارەی، ئەوەیە کە ئاشکرای کردووە هێزە ئەمنییەکانی زیندانەکە دەستدرێژیی سێکسیی دەکەنە سەر ژنە دەستبەسەرەکان و ئەشکەنجەیان دەدەن.

نێرگز محەممەدی، کە لە بەندیخانەی ئەوین لە تاران زیندانی کراوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام داوای لە ژنان کردووە، کە ئەو پێشێلکاریی و دەستدرێژییە سێکسییانەی دەسەڵاتداران بەرامبەریان ئەنجامیداون، بڵاویبکەنەوە.

نێرگز محەمەدی، مامۆستا و چالاکوانی مافی مرۆڤ، لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە زیندانی کراوە، لەساڵی ٢٠٢٣ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وەرگرتووە.

ش. ئـ

Comments are closed.