بە هۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە لە شەهبا منداڵێک شەهید بوو

ناوەندی هەواڵەکان

دەوڵەتی داگیرکەرت تورک و چەتەکانی، دوێنی تۆپبارانی گوندەکانی سنووری شەهبای کرد و بە هۆیەوە چوار کەس برینداربوون، یەکێک لە وانە منداڵێک بوو، ئەمڕۆ بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.

دوێنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە سەختی تۆپبارانی سنووری شەهبای لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد و بە هۆیەوە چوار کەس برینداربوون، ئەمڕۆ یەکێکیان شەهیدبوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ گوندەکانی سموقا، تل مەدیق، تل جیجان، بەنداوی شەهبا و ئوم هۆشی سەر بە کانتۆنی عەفرین- شەهبای بە کاتیۆشا و هاوەن تۆپباران کرد، لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر بەنداوی شەهبا دوعا حەسەن تەمەن ١٦ ساڵ، خەدیجە ئیسماعیل تەمەن ١٥ ساڵ، مەتەر ئیبراهیم تەمەن ١٤ ساڵ و فارس ئیبراهیم تەمەن ١٣ ساڵ برینداربوون.

لە دوای ئەوەی منداڵە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرین لە شارۆچکەی فافین، دوعا حەسەن و خەدیجە ئیسماعیل دوێنێ دوای وەرگرتنی چارەسەر گەرانەوە ماڵەوە، بەڵام مەتەر ئیبراهیم کە قاچێکی لەدەستداوە هێشتا لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

هەروەها فارس ئیبراهیم کە بە سەختی بریندارببوو، کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی ئاڤرین شەهیدبوو.

ب. ق

Comments are closed.