فێستیڤاڵی گۆڤەند و هەڵپەڕکێی کوردیی لە ئەڵمانیا بە جۆشوخۆرۆشەوە بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان

٣٥ـەمین فێستیڤاڵی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کوردییەکان لە شاری ئەسلینگینی ئەڵمانیا لە ڕۆژی دووەمیدا، بە جۆش و خۆرۆشەوە دەستی پێ کرد و چەندین جۆر شێوازی هەڵپەڕکێی کەلتووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان نمایش کرا.

لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کوردییەکان، ئەمڕۆ ڕۆژی دووەمی فێستیڤاڵەکە بە جۆش و خرۆشەوە لە هۆڵی نەجکار فۆرمی شاری ئەسلینگینی ئەڵمانیا دەستی پێ کرد.

لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا گرووپەکانی هەڵپەڕکێی ئاڕ، گرووپی هەڵپەڕکێی ئاریا مارا و هەڵپەڕکێی سیپان ئامارا نمایشە هونەرییەکانی خۆیان ئەنجام دا، گرووپی هەڵپەڕکێی ئارای مارا، کە لەچەندین ژن پێکهاتبوون، شێوازە هەڵپەڕینەکانی ‘ماما’، ‘کۆفی’، ‘سلێمانی’، ‘کنێ’، ‘سێ پێی’، کۆچەری’ و ‘پاپووری’ـی هەرێمی ئیدر-یان پێشکەش کرد.

ئەو گرووپانەی لە ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکەدا زۆرترین خاڵیان وەرگرت بریتیبوون لە؛

١-گرووپی باران- کۆڵن

٢- گرووپی شیار- سالزگیتەر

٣- گۆڤەندی ڕۆمانی (کۆڵن) و گرووپی ئەستەریا (لیمبورگ)

شاعیر حەکیم سەفکان، هۆزان شەمدین و نوێنەری تەڤ-چاند هونەرمەندی شانۆکار دیرۆک دیار، خەڵاتی براوەکانی ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکەیان دابەشکرد.

ڕیزبەندی گرووپەکانی تر بەم جۆرەیە:

١٣: گۆڤەندی بارانی نوێ- کۆڵن

١٢: گرووپی دلچەم- هاگێن

١١: گرووپی هەبوون- ڤێردن

١١: گۆڤەندی مێزۆپۆتامیا- سارابروکەن

١٠: گرووپی ئاشێ ئیوە- لیڤەرکوزێن

٩: گرووپی کانیا سپی- سێل

٨: گرووپی ئاگری وەڵات- سۆلۆتۆرن

٧: گۆڤەندی گەلاوێژ- بازێل

٦: نێرگزەکانی چیا- دانهاگ

٦: گرووپی شەهید زولکوف- نورێنبێرگ

٥:گۆڤەندی سیپان ئامارا- هامبورگ

٤- گرووپی ژیان- شتوتگارت

٤: گرووپی ئازادی- دۆرتمۆند

ب. ق

Comments are closed.