ناوەندی هەواڵەکان
دووەم ڕۆژی سیمپۆزیۆمی زمانی کوردییی لە شاری وانی باکووری کوردستان بە پێشەنگایەتی لقی وانی ئەیتەم سەن، دەستی پێ کرد، تێیدا جەخت لەوە کرایەوە، خەون و ئامانجی کوردان پاراستنی زمانەکەیانە.
بە پێشەنگایەتی لقی وانی سەندیکای کرێکارانی پەروەردە و زانست (ئەیتەم سەن) و بە هاوکاری وەقفی میزۆپۆتامیا و کۆمیسیۆنی زمانی نووسینگەی پارێزەرانی وان لەسەر “سیاسەت، پلانسازی، پەروەردە و ستاتۆی یاسایی” دووەم ڕۆژی یەکەمین سیمپۆزیۆمی زمانی کوردیی دەستی پێ کرد.
ئەمڕۆ دووەم و کۆتا ڕۆژی سیمپۆزیۆمەکەیە، تێیدا بەشێکی زۆر لە ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و هاوسەرۆکانی شارەوانی وان نەزلیهان شەدال و عەبدوڵا زەیدان و هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەکان و چەندین کەسی تر بەشداربوون.
ئەندامانی کۆمەڵەی ڕۆناهی و نووسەران خایلازا ڕەشید، شوان ئەرتیسی کە لە بواری زمانەوەنیدا لێکۆڵینەوە دەکەن و ئەندامی لقی سەندیکای پەرەوەردەی وان ئەحمەد یاشار لە دانیشتنەکەدا بەشدرابوون.
خایلازا ڕەشید سەرنجی خستە سەر سیاسەتی گۆشەگیرکردنی زمانی کوردی لە قەفقازیا و وتی: “هەر گەلێک ئاگاداری زمانی دایکی خۆی نەبێت ئەوا لە ناودەچێت، گەلی کورد ماوەی ٣٠٠ ساڵە لە قەفقازیا دەژێت، خەونی کوردان پاراستنی زمانەکەیانە، بۆیە پێویستە گەلی کورد ماڵەکانی خۆیان بگۆڕن بۆ پەرەوەردە و پاراستنی زمانی کوردی.”
هەرەوەها لێکۆڵەری زمانەوان ئەحمەد یاشار باسی لە گرنگی زمانی دایکی کرد و وتی: “سەدەیەکە نکۆڵی لە زمانی کوردی دەکرێت، چەندین جۆر سیاسەتی تواندنەوەیان خستووەتە گەڕ لە دژی و لە ئێستاشدا بەردەوامە، لە ساڵی ٢٠١٣ـدا دەوڵەت ڕێگەی بەوەدا لە خوێندنگەکاندا وەک وانە بوترێتەوە، بەڵام هەرکات بیەوێت ڕای دەگرێت، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەو پەرەوەردەیەی زمانی کوردی کە لە خوێندنگەکاندا دەوترێتەوە وەک قاچاخ وایە، بۆیە پێویستە هەموو ڕێگەیەک بگریینە بەر بۆ ئەوەی زمانی کوردیی بکەین بە زمانێکی فەرمیی و پەروەردە.”
ب.گ
Comments are closed.