ناوەندی هەواڵەکان
محەمەد شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە كێشەكان جیاكراوەتەوە و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ته‌وتینی مووچە، ناردنی مووچەش بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ده‌به‌ستین.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند، “بۆ ناردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پشت به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ده‌به‌ستین، ناردنی مووچە لە كێشەكان جیاكراوەتەوە و به‌رده‌وام ده‌بێت.”
سوودانی وتیشی: “ئێستا مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پشكی هه‌رێم له بودجه خه‌رج ده‌كرێت و به‌رده‌وامی پێده‌درێت، له‌هه‌مانكاتیشدا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم داهاته نانه‌وتییه‌كانی ڕاده‌ستی به‌غدا بكات “.
سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی ته‌وتینکردنی مووچە، سوودانی وتی: بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) كاره‌كانی بۆ ته‌وتینی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ست پێ كردووه، به‌ڵام ئه‌و پڕۆسه‌یه پێویستی به‌كات هه‌یه، حكومه‌تی عێراقیش به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی مووچە تا ئه‌وكاته‌ی ته‌وتین ته‌واو ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كرێی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی، “له یاسای بودجه‌دا بۆ بەرمیلێک نەوت هه‌شت دۆلار بۆ كرێی كۆمپانیاكان دیاری كراوه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان به ٢٦ دۆلار گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كراوه، بۆیه پێویسته پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكان بكرێت یاخود هه‌مواری یاسای بودجه بكرێته‌وه.”
ب.گ
Comments are closed.