لە ڕووسیا یادی مانگی شەهیدان بەرز ڕاگیرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە شارەکانی تامبۆڤ و ساراتۆڤی ڕووسیا، شەهیدانی مانگی ئایار بە مەڕاسیمی شکۆدار بەبیرهێنرانەوە و بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ شەرمەزار کرا.

کوردەکانی ناوچەی تامبۆڤی شاری میچۆرینسکی بە بۆنەی ١٨ـی ئایار مانگی شەهیدانەوە کۆبوونەوە و بە مەڕاسیمێکی شکۆدار شەهیدانی مانگی ئایاریان بیرهێنایەوە.

کۆبوونەوەکە لە بینای ماڵی کوردی شارەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەل نەبی عەبدولسەلام ڕایگەیاند ئەمڕۆ لەسایەی شەهیدانەوە هەمووان گەلی کورد دەناسن، گوتی: “نەتەوەکان لەڕێگەی شەهیدەکانیانەوە دەگەنە ئازادی. ئەمڕۆ بۆ ئازادی وڵاتەکەمان و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین. شەهیدان هەردەم لەنێو دڵمان دەژین و عەبدولسەلام بە درووشمی “شەهید نامرن” و “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “بژی کوردستان” کۆتایی بە قسەکانی هێنا.

ساراتۆڤ

هاوکات لە شاری ساراتۆڤ شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە و بەرپرسانی ئۆتۆنۆمی کورد و ئەندامی ئەنجوومەنەکان، ڕەمەزان بوداکۆڤ و ئیبراهیم ئابدیێڤ و میرزالی یوسوبۆڤ و ڕەمەزان یوسوبۆڤ و سوڵتان یوسوبۆڤ بەشداری چالاکییەکە بوون، لە وتەکاندا تیشکخرایەسەر واتا و ڕۆڵی شەهیدان لە شۆڕشی ئازادی کوردستان و بڕیاری دۆزی کۆبانێ و سزادانی سیاسەتمەدارانی کورد شەرمەزار کرا.

ب.گ

Comments are closed.