پەیەدە بەشداری مەڕاسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بوون

ناوەندی هەواڵەکان

شاندی نوێنەرایەتی پەیەدە لە باشووری کوردستان، بەشدارییان کرد لە مەڕاسیمی ٧ـەمین ساڵیادی کۆچی دوای نەوشیروان مستەفادا، تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفایان لە سەر مەزارەکەی دانا و هاوخەمی خۆیان دووپات کردەوە.

ئێوارە ئەمڕۆ لە گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی، نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی_پەیەدە لە باشووری کوردستان، بەشدارییان کرد لە مەڕاسیمی ٧ـەمین ساڵیادی کۆچی دوای نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، لە گردی زەرگەتە، هاوکات تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفایان لە سەر مەزارەکەی دانا.

بێریڤان محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرایەتی پەیەدە لە سلێمانی، بە ڕۆژنیوزی وت: کۆچی دوای نەوشیروان مستەفا گەلی کوردی خەمبار کرد، لە بەر ئەوەی کەسێکی ئازادیخواز  و وڵاتپارێز بوو، هەمیشە کوردستان پێویستی بە کەسە ئازادیخوازەکانێتی، لە سەر ئاستی کەسایەتی و حزبیدا، لە دەستدانی کاک نەوشیروان خەسارەت بوو، ئەوانەی لە خەمی گەلەکەیاندان پێویستە هەمیشە بژین، جارێکی دیکە سەرخۆشی لە کەسووکارەکەی و گەلی کورد دەکەین.

ب.گ

Comments are closed.