لە ئەرمەنستان شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە گوندی ئارکاسی هەرێمی ئارماڤیر لە وڵاتی ئەرمەنستان، شەهیدانی مانگی ئایاری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە شکۆوە یادکرانەوە.

لە گوندی ئارکاسی هەرێمی ئارماڤیری ئەرمەنستان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار چالاکییەک ئەنجامدرا، لە مەڕاسیمەکەدا هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان، باوکی شەهید ڕوکەن میلۆ و دایکی شەهید موراد کوبار قسەیان کرد.

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردووانی ئازاد دەستی پێکرد، لە وتەکاندا لە کەسێتی شەهیدانی مانگی ئایاردا تەواوی شەهیدانی ئازادیی یادکرانەوە، باس لەوە کرا، کاتێک هەڤاڵ حەقی قەرار شەهید بوو، ڕێبەر ئاپۆ بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵ و یادکردنەوەی هەڤاڵ حەقی قەرار، پەکەکەی دامەزراند.

ئاماژەیان بەوەشدا، وەک گەلی کورد پێویستە خاوەنداری لە تێکۆشان و ڕەنجی شەهیدانی بکەین، ئەگەر ئەمڕۆ وەک گەل هەین، دنیا وەک گەل دەمانناسێت، لە سایەی شەهیدانی تەڤگەری ئازادییە، گەر شەهیدمان نەدایە وەها مەزن نەدەبووین، بۆیە وەک گەل قەرزاری شەهیدانین، دەڵێین شەهید نامرن و تا کۆتایی شوێنکەوتەی دۆزەکەیان دەبین”.

یادەکە بە درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “شەهید نامرن” کۆتایی هات.

ب.گ

Comments are closed.