دوای کۆچی دوایی ڕەئیسی کێ دەبێتە سەرۆکی ئێران؟

ناوەندی هەواڵەکان

لە دەستووری ئێراندا هاتووە، کە لە ئەگەری کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە ڕەزامەندی ڕێبەری باڵای ئێران، دەسەڵات و ئەرکەکانی سەرۆک کۆمار دەگرێتە دەست.

بەپێى مادەى ١٣١ـی دەستورى ئێران محەمەد موخبیر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران دوای ڕاگەیاندنی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، پۆستی سەرۆک کۆمار وەردەگرێت، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە ڕەزامەندی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران هەیە.

هەروەها لە دەستووری ئێراندا هاتووە، کە سەرۆکانی سێ دەسەڵاتەکەی حکومەت جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری، دەبێت لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا لە دوای ئەوەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران دەسەڵاتی وەرگرت، هەڵبژاردن ڕێکبخەن و سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرن.

لە دەستوورى ئێراندا ئەوەش هاتووە، ئەنجوومەن کە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران پێکهاتووە، لە ماوەی نزیکەی پەنجا ڕۆژدا هەڵبژاردن بۆ دیاری کردنی سەرۆکێکی نوێ ڕێکدەخات.

ڕ.ش

Comments are closed.