ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکی نوێی تایوان لە مەراسیمی سوێندخواردن بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان ئەڵقەیەکی گرنگە لە زنجیرەی دیموکراسی جیهان و ئیرادەمان هەیە بۆ بەرگری کردن لە سەروەری خۆمان، دەشڵێت، داوا لە چین دەکەم هەڕەشەکان بۆ سەر وڵاتەکەمان ڕابگرێت.
ئەمڕۆ لای چینگ تێ وەک براوەی هەڵبژاردنەکانی خولی سێیەمی سەرۆکایەتی تایوان لە پشکی حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی سوێندی یاسایی خوارد و لە مەراسیمی سوێند خواردنەکەیدا وتارێکی پێشکەش کرد.
لای چینگ تێی تەمەن ٦٤ ساڵ و سەرۆکی نوێی تایوان لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان ئەڵقەیەکی گرنگە لە زنجیرەی دیموکراسی جیهان و ئیرادەمان هەیە بۆ بەرگری کردن لە سەروەری خۆمان.
باسی لەوەشکرد، داوا لە چین دەکەم هەڕەشەکان بۆ سەر وڵاتەکەمان ڕابگرێت.
ئەمە لە کاتێدایە، لای چینگ ، پزیشک و جێگری سەرۆکی پێشووی تایوان بووە، بەم دواییە وەک نوێنەری باڵای تایوان لە ئەمریکا کاری کردووە.
جێگای ئاماژەیە، لای چینگ تێ یەکێکە لە لایەنگرە سەرسەختەکانی سەروەری تایوان و بۆ ماوەی شەش ساڵە بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ چین و لایەنگری بۆ ئەمریکا دەربڕیوە.
ڕ.ش
Comments are closed.