چین سزای بەسەر سێ كۆمپانیای ئەمریكیدا سەپاند

ناوەندی هەواڵەكان

چین سزای بەسەر سێ كۆمپانیای بەرگری ئەمریكیدا سەپاند، بەهۆی فرۆشتنی چەك بە تایوان، هەروەها گەشتی بەڕێوبەرانی ئەو كۆمپایانە بۆ چین قەدەغەكرا، هاوكات ئەم سزایانە لەگەڵ دەستبەكاربوونی سەرۆكى نوێی تایوانە.

ئاژانسی هەواڵی چینی (Sinhua) لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی وڵاتەکەیانەوە زانیاری نوێ سەبارەت بە سزادانی سێ كۆمپانیای بەرگری ئەمریكی بڵاوكردەوە.

ئاژانسەكە بڵاوی كردەوە، هەریەکە لە كۆمپانیا ئەمریكییەكانی “General Atomics” بۆ سیستەمی فڕۆكەوانی، “General Dynamics Land Systems” بۆ بۆشایی ئاسمان و “Boeing” بۆ بەرگریی و ئاسایش، كاری بازرگانی هاوردە و هەناردەكردنیان لە چین لێ قەدەغە كرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم كۆمپانیایانە قەدەغە دەكرێن لە بەشداری كردن لە هەر چالاكییەكی هاوردە و هەناردەكردن كە پەیوەندی بە چینەوە هەبێت، هەروەها لە هەر وەبەرهێنانێكی نوێ لە چین قەدەغە دەكرێن، بەڕێوەبەرانی باڵای ئەم كۆمپانیایانە گەشتیان بۆ چین لێ قەدەغە كراوە و مۆڵەتی كاركردنیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ لای چینگ تی، سەرۆكی نوێی تایوان دەستبەكاربوو، ئەمەش وایكرد فشارەكانی چین زیاتر بێت.

مانگی ڕابردوو ئەمریكا بە ملیارەها دۆلار یارمەتی سەربازی بۆ تایوان پەسەند كرد، ئەم یارمەتییە بەشێكە لە بەرنامەیەكی گەورەی هەشت ملیار دۆلاری بۆ وەستانەوە بەرامبەر چین لە ڕووی سەربازییەوە.

هـ.ئ

Comments are closed.