دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی فەرمانی دەستگیرکردنى بۆ سەرکردەکانی ئیسرائیل و حەماس دەکرد

ناوەندی هەواڵەکان

داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هەوەها یەحیا سینوار و محەممەد دیاب سەرکردەکانی حەماس دەرکردووە، بەتاوانی ئەوەی لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و دواتر تاوانی جەنگیان لە غەزە ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی کەریم خان داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، بە کۆی دەنگ بڕیاریان دا، فەرمانی دەستگیر کردن بۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل و حەماس دەربکرێت، بەو پێیەی لە شەڕی غەزەدا تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە.

هەریەکە لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یواڤ گالانت وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل، هەوەها یەحیا سینوار و محەممەد دیاب سەرکردەکانی حەماس ناویان لە ڕاپۆرتی کەریم خان، کە داوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیر کردن دەکات بۆیان هاتووە.

ئەمڕۆش لە وەڵامی ئەو دواکارییەی کەریم خان-دا، ئەندامانی دەستەی دادوەریی بە کۆی دەنگ هەڵسەنگاندنەکەی داواکاریی گشتییان پەسەند کرد و ڕایانگەیاند، کە دادگا دەسەڵاتی بەسەر دۆسیەکەدا هەیە و هۆکاری گونجاو و حاشاهەڵنەگر خراوەتەڕوو، تا ئەو کەسانەی ناویان هاتووە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتیی، دەستگیر بکرێن.

لینکی ڕاپۆرتی دەستەی دادوەریی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

ش. ئـ

Comments are closed.