ئیسرائیل بۆردوومانی شاری حمسی سووریای کرد

ناوەندی هەواڵەکان

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل بۆردوومانی ناوچەکانی ئەسەد و مەسکەنەی لە ڕۆژئاوای شاری حمسی سووریا کردووە، کە دەکەوێتە سنووری نێوان سووریا و لوبنانەوە، دەشڵێن، بەهۆى هێرشەکەوە ژمارەیەک کوژرا و بریندار هەیە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل بۆردوومانی ناوچەکانی ئەسەد و مەسکەنەی لە ڕۆژئاوای شاری حمسی سووریا کردووە، کە دەکەوێتە سنووری نێوان سووریا و لوبنانەوە .

دەشڵێن، بەهۆى هێرشەکەوە ژمارەیەک کوژرا و بریندار هەیە.

بەپێی ئامارێکی ڕوانگەی سووری لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە ئیسرائیل ٤٠هێرشی بۆ سەر خاکی سووریا ئەنجامداوە، کە ٢٨یان هێرشی ئاسمانی و ١٢یان هێرشی زەمینی بوون.

ڕ.ش

Comments are closed.