ناوەندی هەواڵەکان
دوای پێشنیازکرنى ڕۆژی هەڵبژاردنى پێشوەختە، دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران وادەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنی دیاریکرد کە کۆتایی مانگی داهاتووە.
دوای ڕووداوی کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکەی سەرۆکی ئێران و گیانلەدەستدانى سەرۆک و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ وەزارەتى ناوخۆ پێشنیازی ٢٨ مانگی داهاتووی بۆ هەلبژاردنى سەرۆکایەتى دیاریکرد.
ئێوارەى ئەمڕۆش دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەو پێشنیازەى پەسند کرد و بڕیاریدا بە دیاریکردنی رۆژی ٢٨ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ بۆ وڵاتەکەی.
دوێنێ هەواڵی دیارنەمانی ئەو فڕۆکەیەی کە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێرانی و تیمێکی یاوەری بڵاوکرایەوە دوای نزیکەی ١٠ کاتژمێر لە گەڕان بە دوایدا، پاشماوەی هێلیکۆپتەرەکە لە ناوچەی دارستانی دیزمار لەنێوان گوندەکانی ئاوزی و پیرداودا و تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە لە تیمەکەی بدۆزرێتەوە تەرمی سەرجەم تیمەکەى ڕەئیسی دۆزرایەوە.
هـ.ح
Comments are closed.