ناوەندی هەواڵەکان
ئهمشهو درۆنێک لە ئاسمانی كێڵگەی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەرەم بینراو زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا، قائیمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت: ڕووداوەكە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر كێڵگەكە نەبوەو بەرهەمهێنانی غاز بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان ئەمشەو لە ئاسمانی كێڵگەی كۆرمۆر درۆنێک دەرکەوتووە و بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقە لە درۆنەکە كراوە.
لە لایەکى دیکەوە ڕەمك ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە میدیاکانى یەنەکەی وتووە: نزیك سەعات ٩:٣٠ خولەكی شەو تەنێك لە ئاسمانی ناحیەی قادركەرەم بینراوە، زەنگی ئاگاداركردنەوەش لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لێدراوە.
قائیمقامی چەمچەماڵ ئاماژەى بەوەشکرد، ڕووداوەكە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر سەر كێڵگەكە نەبووە و بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكە بەردەوامە.
ڕۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە، کێڵگەی غازی کۆمرۆر لە ڕێگەی درۆنەوە بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە چوار کرێکاری بە ڕەگەز یەمەنی گیانیان لەدەستدا، هەروەها بووە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز و زیانگەیاندن بە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان.
هـ.ح
Comments are closed.