ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ دادگاى فیدڕاڵى عێراق لەبارەى پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم کۆدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهەماهەنگی نەخۆشخانەی شار ونەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە

بەتیشك بە ئامادەبوونی زیاتر لە (١٠٠) پزیشکی پسپۆڕ لەعێراق و هەرێمی کوردستان یەکەمین لوتکەی زانستی شێرپەنجەی مێشك و دەمار لە هۆتێل شاری جوان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت .

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە نووسینگەی سلێمانی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسى ساز دەکات.

ڕێكخراوەكەمان یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان گرنگترین بەیاننامەو دەست لەكاركێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێیت و كۆتا وادە دادەنێیت بۆ بایكۆتی گشتی

دەیان هەزار كەمئەندام بۆ هەڵبژاردن، لەوبارەیەوە کاتژمێر ١٠ی بەیانی لەبەردەم بیناى پارێزگای سلێمانی کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی سازا دەکرێت.

کاتژمر ١٠:٣٠ لە پارکی ئازادیی کۆمەڵەى هونەری میللی کوردستان بە هاوکاری کۆمەڵەى کوردستانێکی سەوز هەڵمەتێکی ڕواندنى نەمام ئەنجام دەدەن.

کاتژمێر ١٠:٣٠ لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بە مەبەستی دیاریکردنی ڕۆژێك لە هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان)، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێت و بانگەوازێك بڵاودەکرێتەوە.

ئەگەری ڕێککەوتنى یەنەکە و لایەنە عەرەبەکانى کەرکووک نزیکبووەتەوە و دەوترێت لەسەر دابەشکردنى پۆستەکان ڕێککەوتوون.

کاردانەوەکان لەدژی دۆزی کۆبانی کە تێیدا ژمارەیەک سیاسەتمەداری کورد سزای دەیان ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا بەردەوامە.

ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری و بۆردوومانەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان زۆر زیادی کردوە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لەدژی گەریلا.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەریی، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

پرسی کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکەی سەرۆکی ئێران و تیمەکەى یاوەری.

Comments are closed.