ناوەندى هەواڵەکان
چالاک عەبدولکەریم دەڵێت، ئاگرکەوتنەوە لە بیناکان و بازاڕەکانی هەرێم هەندێ هۆکارى هەیە لەوانەش دەستکاری کردنی سیستمی کارەبا و مۆلیدە لەلایەن کەسانی نەشارەزا، بەکارھێنانی کەرەستەیەک لە درووستکردنی بیناکان، کە زوو ئاگر دەگرێت و نەبوونی بەربەستی ئاگربڕ لە نێوان بەشەکانی بیناکەدا.
چالاک عەبدولکەریم، ئەندازیارى کارەبا لە نووسینێکدا هەندێ لە هۆکارەکانى هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لە بیناکان و بازاڕەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەموو ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە ئاگر کەوتنەوە و کارەساتەکان بە خاوەن دووکان و بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان جێبە جێ ئەکات، بەڵام لە دواییدا ئەم کێشانە درووست دەبێت.
یەکەم– دانانی سیستمی ئاگادارکردنەوە لە کەوتنەوەی ئاگر دائەنێن، بەڵام لە دواییدا بەهۆی ئەلارمی هەڵە و بە بیانوی بێزاربوون لە زەنگی ئامێرەکە ئەیکوژێننەوە یان بێدەنگی ئەکەن.
دووەم– بتڵی ئاگرکوژێنەوەکان ئێکسپایەر ئەبن و نوێ ناکرێنەوە.
سێیەم– سیستمی سۆندەی ئاو و پەمپی ئاو، کە بە مەکینەی دیزل ئیش دەکات دادەنێن، بەڵام لەبەرئەوەی بە بەردەوامی سیانە ناکرێت لەکاتی پێویستدا یان بەهۆی نەبوونی ئاو لە تەنکیەکەدا یان بەهۆی تێکچونی باتری یان چارجەری باتری یان نەبوونی سووتەمەنی پێویست یان هەر هۆکارێکی تری میکانیکی و کارەبایی پەمپەکە کار ناکات.
چوارەم– قادرمەی ڕزگاربوون دادەنێن، بەڵام بەهۆکاری پاراستنی سەلامەتی یان بۆ ڕێگری لە بەکارهێنانی بۆ مەبەستی تر قفڵێکی لێدەدەن و لەکاتی ئاگر کەوتنەوە کلیلەکەی نادۆزنەوە.
پێنجەم– کڵۆپی شەحن یان سیستمی UPS دائەنێن، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی باتریەکانی لەکاتی پێویستدا کارناکات.
چەند هۆکارێکى دیکەش هەن بۆ کەوتنەوەى ئاگر لە بینا و بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان، کە ئەمانەن:-
یەکەم– دەستکاری کردنی سیستمی کارەبا و مۆلیدە لەلایەن کەسانی نەشارەزا.
دووەم– نەبوونی بەربەستی ئاگربڕ لە نێوان بەشەکانی بیناکەدا.
سێیەم– بەکارھێنانی کەرەستەیەک لە درووستکردنی بیناکان، کە زوو ئاگر دەگرێت.
چوارەم– هەروەها نەبوونی ئامێری ئاگرکوژێنەوەی ئۆتۆماتیکی، کە لەگەڵ درووست بوونی ئاگر چالاک ئەبێت و خۆی ئاگرەکە ئەکوژێنێتەوە.
چارەسەری ئەو خاڵانەی سەرەوە پێویستی بە لیژنەی تایبەت هەیە، کە بە شێوەیەکی دەوری چێکی هەموو سیستەمەکانی خۆپاراستن لە ئاگر کەوتنەوە بکاتەوە و هەمیشە پارەی پێویست بۆ چاکردنەوەی ئەو سیستمانە لەپێشی کارە گرنگەکان بێت.
ئ.م
Comments are closed.