گەڕانەوە بۆ شنگال بەردەوامە و هاوڵاتییانیش داوای چۆڵکردنی کامپەکان دەکەن

شنگال

ئێزدییەکان لە کامپەکانی ئسیا و مام ڕەشا و شەریاییەوە، کۆتاییان بە حەسرەتی ١٠ ساڵەی دووریان هێنا و گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٨٠ خێزان لە تل قاسبەوە تا سیبا شێخ خدر گەڕانەوەنەتەوە زێدی خۆیان.

ئێزدییەکان، کە بە هۆی هێرشی چەتەکانى داعشەوە لە ٣ـی ئابی ٢٠١٤ بە ناچاری ئاوارە بوون، لە دوای ١٠ ساڵ بە تامەزرۆییەوە دەگەڕێنەوە بۆ شنگال، لە دوێنێوە تا ئێستا نزیکەی ١٨٠ خێزانی کامپی ئسیا و مام ڕەشا و شەریاییەوە گەڕاونەتەوە بۆ شنگال.

هاوکات لەگەڵ بانگەواز و پێشوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شنگال، ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی پشتگیری لە گەڕانەوەی خەڵک دەکات، هەروەها بەشێکی زۆری ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە لە تل قەسبەوە هەتا سیبا شێخ خدر لە گوندەکانی باشووری چیای شنگال نیشتەجێ دەبن.

بەرەکات مرادە
بەرەکات مرادە

یەکێک لەو بنەماڵانە؛ بنەماڵەی بەرەکات مرادە، کە دوای ١٠ ساڵ لە کامپی ئاسیا نیشتەجێ بوون و ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ سیبا شێخ خدر و سەبارەت بە گەڕانەوەیانبە ڕۆژنیوزی وت: لە ژێر ئەو چادرانەدا بێزاربووین و دەمانویست بگەڕێینەوە بۆ ماڵەکەی خۆمان، دواجار بە ڕوویەکی سپییەوە گەڕاینەوە سەر خاک و زێدی خۆمان، هیوادارین گەلەکەمان لە کامپەکان بە دڵێکی خۆشەوە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، هەرگیز جارێکی دیکە گوندەکەمان بەجێناهێڵین.

حەوت مانگە گەڕاومەتەوە و تا ئێستا کەس گلەیی و گازندەیەکی نییە

هەروەها فەهاد قیرانی حەوت مانگ پێش ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی گەڕاوەتەوە بۆ سیبا شێخ خدر و ئێستا هاوکاری خێزانە گەڕاوەکان دەکات و وتی: پێویستە ئەو کەسانەش بگەڕێنینەوە، کە لە کامپەکان ماونەتەوە، حەوت مانگە گەڕاومەتەوە و تا ئێستا کەس

فەهاد قیرانی
فەهاد قیرانی

گلەیی و گازندەیەکی نییە، هەموومان ئاسوودەین، ئاسایش و سەقامگیری لە شنگال هەیە، بازاڕ بۆ پێداویستییەکانی خەڵک هەیە، با گەلەکەمان بگەڕێتەوە.

 

ب. ق

Comments are closed.