دەوڵەتی تورک گوندێکی شەهبای تۆپباران کرد

ناوەندی هەواڵەکان

جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی تۆپبارانی گوندی ئومحوشی لە سنووری شەهبا تۆپباران کرد و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون.

ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، تۆپبارانی گوندێكی سنووری کانتۆنی عەفرین-شەهبای داگیرکراویان کرد.

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، ئەمڕۆ، جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی تۆپبارانی گوندی ئومحوشیان کرد.

تا ئێستا زیانەکانی تۆپبارانەکە نەزانراون.

شایەنی باسە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی وێڕای داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین، بە بەردەوام تۆپبارانی گوندەکانی سنوورەکە دەکەن و ئاگر لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان و بەروبوومی جوتیارە کوردەکان بەردەدەن.

ب. جـ

Comments are closed.