شنگال
ئەنجوومەنی ژنانی عەرەبی شنگال بەشدارییان لە کەمپەینی “ڕێبەر ئاپۆ میوانی ماڵی ئێوەیە”ـدا کرد و ڕایانگەیاند، ئەو سەرۆکی ئێمەیە، لە سایەی ئەوەوە دەتوانین بە ئازادیی لەسەر خاکی خۆمان بژین، هەر بۆیە دەیکەینە تاجی سەرمان.
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شنگال، لە ٢١ـی تشرینی ٢٠٢٣ـدا بە درووشمی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، خۆسەری بۆ شنگال” بە بەیاننامەیەک بەشدارییان لە هەڵمەتی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” کرد و تا ئێستاش هەڵمەتەکە بە چالاکییەکانی ڕێپێوان، کۆبوونەوە، سمینار، خوێندنەوەی پارێزنامە و چەندین چالاکی تر بەردەوامە و ژنانی عەرەبیش لە شنگال بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کرد و وێنە و ژیاننامەی ڕێبەر ئۆجالانیان پێشکەشی ژنانی تر کرد.
لەو چوارچێوەیەدا ژنانی عەرەب لە گوندە سنوورییەکانی شنگال لە بیرجاری و مەدیبان دەستیان کرد بە سەردانی کردنی ماڵان و بە خۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لێکرا و لە هەموو ماڵەکان داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
ئهدەریا مەحەمەد ژنێکی عەرەبی بەشداربووی چالاکییەکە پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو هەڵمەتە دەربڕی و وتی: ئێمە بەسەر ماڵاندا دەگەڕێین و زۆر دڵخۆشین بەمە، ئەمە ڕۆژێکی گرنگ و خۆشە بۆ ئێمە، خوای گەورە سەرۆکەکەمان بگەڕێنێتەوە بۆ ماڵەکانمان، ئەو لە دڵ و ڕۆحماندایە.
هەروەها زهور ئەحمەد ژنێکیتری عەرەب، سەبارەت بەوەی کە وێنەی ڕێبەر ئاپۆی پێشکەش کراوە وتی: باشترین دیاری کە لە ژیانمدا پێم دراوە وێنەی سەرۆک ئاپۆیە، ئەم وێنەیە بۆ منداڵەکانمان بەجێدەهێڵین، دەیخەینە سەر سەرمان و دەیکەین بە تاجی سەرمان، سەرۆکی ئێمەیە، لە سایەی ئەوەوە دەتوانین بە ئازادیی لەسەر خاکی خۆمان بژین، ئەگەر سەرۆک نەبوایە نەماندەتوانی بە ئازادیی بژین.
کەمپەینەکەی تاژێ لە سەرتاسەری شنگال پێشوازییەکی زۆری لەلایەن خەڵکی ئێزدیی و عەرەبەوە لێکراوە.
ب. ق
Comments are closed.