“ره‌واندنه‌وه‌ی ناڕه‌وایی”

عەدالەت عەبدوڵا

مه‌سیحییه‌كان له ‌عێراقدا، به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، له‌ كۆنترین پێكهاته‌ ئاینییه‌كانن، كه‌ به‌ درێژایی مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق هه‌بوون و زۆربه‌یان له‌ ئاشوورییه‌ ره‌سه‌نه‌كانن.

ئه‌وان لێره‌، دووه‌م پێكهاته‌ی ئاینین و به‌ ژماره‌ لە پێش سابیئه‌ و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و به‌هائی و زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه‌ن. چوارده‌ رێبازیان له ‌عێراقدا هه‌یه‌ و به‌ زمان و شێوه‌زاره‌ جیاجیاكانی سریانی و عه‌ره‌بی و كوردی و ئه‌رمه‌نی قسه‌ ده‌كه‌ن.

تێكه‌ڵی پێكهاته‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و عێراقن و ئاشتییانه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین، به‌پێی هه‌ندێ ئاماریش نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار كه‌سن، بۆیه‌ مافی خۆیانه، دادپه‌روه‌رانه‌ و به‌پێی جوگرافیای دابه‌شبوونیان له‌ عێراق و هه‌رێمیشدا،‌ نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش له‌ سلێمانی، كه‌ ده‌مێكه‌ لێی بێبه‌شن.

سكاڵاكانی یه‌كێتی له‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا، دووجار ناڕه‌وایی ره‌وانده‌وه‌، جارێك لافی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ندێ پێكهاته‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ بێت، جارێكیش گێڕانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری له‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنی پێكهاته‌كاندا به‌ مه‌سیحییه‌كانیشه‌وه كه‌ به‌هۆی یه‌ك بازنه‌ییه‌وه‌ له‌ سلێمانیدا بێبه‌شكرابوون‌، بۆیه ئه‌مجاره‌ ده‌توانرێت به‌ رسته‌یه‌ك بوترێت: وا ده‌چینه‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رتر.‌

ئ.م

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونى تایبەتى نووسەر خۆیەتى.

Comments are closed.