ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر گهشبین كاوه دەڵێت، کۆمەڵێک خواردن هەیە ماددەى ئاسنى زۆر تێدایە و پێویستە بدرێتە منداڵ لەوانەش نیسک، نۆک، فاسۆلیا، برۆکلی، سپێناخ، گۆشتی سور، چەرەس، هێلکە، دەشڵێت، ئەم خواردنانە ڕێژەیەکى زۆر ئاسنیان تێدایە و دەبێت ڕۆژانە لە ژەمەکاندا هەبێت.
دکتۆر گهشبین كاوه، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانى منداڵان و تازه لهدایكبووان و گهشه لە نووسینێکدا ئاماژە بە چەند خواردنێک دەکات، کە ڕێژەى ئاسنیان زۆر تێدایە و پێویستە بدرێنە منداڵ و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
کۆمەڵێک خواردن هەیە ماددەى ئاسنى زۆر تێدایە و پێویستە بدرێتە منداڵ لەوانەش نیسک، نۆک، فاسۆلیا، برۆکلی، سپێناخ، گۆشتی سوور، چەرەس، هێلکە
ئەم خواردنانە ڕێژەیەکى زۆر ئاسنیان تێدایە و دەبێ ڕۆژانە لە ژەمەکاندا هەبێ بە بڕێکی باش بۆ ڕێگریکردن لە کەمی ئاسن و کەمخوێنی لە مناڵاندا، چونکە لەو بڕەش کە لە خۆراکەکەدا هەیە نزیکەی ١٠٪- ٢٠٪ لە ڕیخۆڵەکاندا هەڵدەمژرێ بۆ ناو خوێن.
ئ.م
Comments are closed.