ئایا نەخۆشی ڕۆماتیــــــزم چارەسەری کۆتایی هەیە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر هێمن مەحمود دەڵێت، زۆربەی نەخۆشییە ڕۆماتیزمییەکان نەخۆشی درێژ خایەنن و چارەسەری کۆتاییان نییە نەخۆش ناچارە لەسەر دەرمانەکانی بەردەوام بێت، دەشڵێت، زۆربەی زۆری چارەسەرەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم لە ناو کوردستان و عێراق بەردەستن.

دکتۆر هێمن مەحمود پسپۆڕى نەخۆشییەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم لە نووسینێکدا بەمجۆرە ئاماژە بە نەخۆشى ڕۆماتیزم و چارەسەرییەکانى دەکات و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

ئایا نەخۆشی ڕۆماتیــــــزم چارەسەری کۆتایی هەیە ؟

زۆربەی نەخۆشییە ڕۆماتیزمییەکان نەخۆشی درێژ خایەنن و چارەسەری کۆتاییان نییە نەخۆش ناچارە لەسەر دەرمانەکانی بەردەوام بێت.

ئایا ڕۆماتیزم هیچ چارەسەری هەیە لە دەرەوەی وڵات؟

زۆربەی زۆری چارەسەرەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم لە ناو کوردستان و عێراق بەردەستن، بەڵام ئەگەر نەخۆشییەکەت زۆر دەگەمەن بوو و چارەسەری نەبوو ئەوا خۆمان ڕێگا چارەسەرت پیشان ئەدەین لە هەر کوێ هەبێ.

بۆچى تا ئێستا زانستی پزیشکی نەیتوانیوە چارەسەری کۆتای یان بنبڕ بۆ نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم بدۆزێتەوە؟

لەبەر ئەوەی هەر وەک نەخۆشییە درێژخایەنەکانی تری وەک شەکرە و زەخت و ڕەبۆ…نەخۆش دەبێت لەسەر دەرمان بەردەوام بێت تا  نەخۆشییەکەی کۆنترۆڵ دەکرێ.

ئایا ڕۆماتیزم لە منداڵاندا درووست دەبێ؟

بەڵێ زۆربەی ئەو نەخۆشییە ڕۆماتیزمیانەی لە گەورە ساڵاندا ڕوودەدەن لە منداڵانیشدا دەکرێ ڕووبدەن.

هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکانی ڕۆماتیـزم چین؟

بەگشتی هۆکاری بۆماوەی دەوری سەرەکی دەبینێت لەگەڵ هەندێک هۆکاری ژینگەیی و دەرەکی وەکو ڤایرۆس و بەکتریا و هەندێک ماددەی کیمیایی.

ئ.م

Comments are closed.