ناوەندی هەواڵەکان
شەپۆلێکی بەهێزی گەرما ژمارەیەک وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە و مەکسیکیش یەکێکە لەو وڵاتانەى ئەو شەپۆلە ڕووی تێکردووە، وەزارەتی تەندرووستی مەکسیکیش ئاشکرای کرد، تائێستا ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ماوەى چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی گەرما ژمارەیەک وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە و لە مەکسیکیش ئەو شەپۆلە گەرمایە دەیان کەسی کردە قوربانی.
لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی مەکسیک ڕایگەیاند: شهپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕووی لە وڵاتەکە کردووە، کە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەهۆی شەپۆلی گەرماوە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى ١٠٠٠ کەسی دیکە دۆخی تەندرووستییان تێکچووە و ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون.
لەلایەکی دیکە فەرمانگەی ژینگە و فریاگوزاری مەکسیک بڵاویکردەوە، لە بەشێکی دیکەى وڵاتەکەیان بەهۆی بارانبارین و تەرزەوە لافاو درووست بووە و زیانی زۆر ماددی داوە.
مەکسیک یەکێکە لەو وڵاتانەى بەردەوام شەپۆلی بەهێزی گەرما ڕووی تێدەکات، ساڵی ڕابردووش لەم کاتانەدا بەهۆی گەرمایەکی بەهێزەوە زیاتر لە ٤٠٠ کەس لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستدا، بەڵام لە بەشێکی دیکەى ئەو وڵاتەدا بارانبارین و زریان ڕوو دەدات.
هـ.ح
Comments are closed.